دەسگیر کرانی شەش ئەندامی داعش لە سلێمانی
ئادار 14, 2020 13:01 Asia/Tehran
میدیای ئاسایشتی عێراق ڕاپۆرتی دا کە شەش ئەندامی لە ژێر ڕاوەدونانی داعش لە سلێمانی . لە لایەن هێزە ئاسایشتیەکانی ئەم شارەوە دەسگیر کراون.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی خەڵک، لە ئاگاداری نامەیەکدا کە لە لایەن میدیا ئاسایشتیەکانی عێراقەوە بڵاو بووەوە هاتووە کە هێزەکانی هەواڵگری وئاسایشتی لە پارێزگەی سلێمانی توانیان شەش ئەندامی داعش لە سلێمانی شناسایی بکەن ودەسگیریان کەن . بە پێی ئەم هەواڵە ، کەسانی دەسگیر کراو پیشتر لە پێی بڕگەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراقی فیدراڵ، بە تاوانی دەستیدابوون لە چەند هەڵمەتی تیرۆریستی داعش لە ژێر ڕاوەدونان ولیپێچێنەوە دابوونە. هەروەها ئاماژەدراوە کە دەسگیر کرانی ئەم کەسانە لەکاتی ئامادەبوونیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سلێمانی دابووە./.