سوپای تورک جارێکی دیکە هەرێمی کوردستانی عێراقی بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378173-سوپای_تورک_جارێکی_دیکە_هەرێمی_کوردستانی_عێراقی_بۆردومان_کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، جارێکی دیکە ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەولێریان بۆردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2020 13:39 Asia/Tehran
  • سوپای تورک جارێکی دیکە هەرێمی کوردستانی عێراقی بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، جارێکی دیکە ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەولێریان بۆردومان کرد.

"ئێحسان چەلەبی" بەرپرسی ناحیەی "سیدەکان"ی سەر بە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا، ئەو ناوچەیان بۆردومان کردووە. ناوبراو وتی کە لەو پەلامارە ئاسمانییەدا بەرزایی گوندەکانی خەلیفان و گڵەڕەش، بەقورسی و بۆ ماوەی کاژێرێک کراوەتە ئامانج و بۆردومان کراوە.

چەلەبی وتیشی ، ئەو پەلامارە زەرەر و زیانی گیانی و دراڤی بۆ دانیشتووان بەدواوە نەبووە.

حەوتەی ڕابردووش پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆسەر ناوچەی قەسری لە هەرێم بوو بەهۆی وێران بوونی ماڵ و نیشتنگەی خەڵکی ئەو دەڤەرەو فڕۆکەیەکی سیخوڕیی تورکیاش لە ناوچەی ئامێدیی سەربە پارێزگای دەهۆک کەوتە خوارەوە.

تورکیا کە بەبیانووی سەرکوت کردنی پەکەکە، کوردستانی عێراق بەردەوام دەکاتە ئامانج، ئێستا پێگەی هەواڵگری و سەربازی زۆری لەهەرێمدا دروست کردووەو چەکدارانی ئەو وڵاتە بەچوونەنێو قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتریی خاکی هەرێم، هێرشی سەربازی بەرفراوان لەو ناوچانەدا ئەنجام دەدەن.