کۆمەڵی ئیسلامی: پشتیوانی رێکارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378181-کۆمەڵی_ئیسلامی_پشتیوانی_رێکارەکانی_حکومەتی_هەرێم_دەکەین
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەم دۆخەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و جیھانی گرتوەتەوە، پشتیوانی هەنگاو و ڕێکارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ خۆپارێزی و کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2020 13:56 Asia/Tehran
  • کۆمەڵی ئیسلامی: پشتیوانی رێکارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین

فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەم دۆخەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و جیھانی گرتوەتەوە، پشتیوانی هەنگاو و ڕێکارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ خۆپارێزی و کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "لەم دۆخەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و جیھانی گرتوەتەوە، ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی هەنگاو و  ڕێکارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین بۆ خۆپارێزی و کۆنترۆڵکردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ئاماژەی بەوەشکردوە، داواکارن لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان پابەندی ڕێنمایی و ڕێکارەکانی حکومەتی ھەرێم بن و لەماڵەوە بمێننەوەو ئەوانەشی لەدەرەوەی کوردستان بەتایبەت ئێران گەڕاونەتەوە و تائێستە نەچون بۆ پشکین بەزوترین کات خۆیان بگەیەننە تیمە تەندروستیەکان.