بەڕێوە نەچوونی هەموو ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لەهەرێمی کوردستان
کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لە پێناوی بەربەرەکانێ لەگەڵ پەرەسەندنی ڤایرۆس و درمی کۆرۆنا وپێشگیری کردن لە پەرەسەندنی لە نێوان خەڵک، هەموو کۆبوونەوە، گردبوونەوە وڕێ وڕەسمەکانی نەورۆزی هەڵوەشاندەوەو لە هاتن دەر وهاتووچووی خەڵک وچوونە ناو سەیرانگەکان وشوێنە گەشتیاریەکان پێشگیری دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، سەرەڕای ئەمەکە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵەکانی ڕابردوو، ڕێ وڕەسمی چڕ وپڕ وبەربڵاو بۆ ڕێزگرتنی نەورۆز، بە بەشداری هەزاران کەس لە شارومەندان وگەشتیاران بەڕێوەدەچوو و خەڵک لە درێژەی پشوودانی نەورۆزی لە شوێنە گەشتیاریەکان ، سەیرانگە وداوینی سروشت ئامادە دەبوون ، بەڵام لە نەورۆزی ئەمساڵ ئەم چالاکیانە بە شێوەی تۆکمە وتەواو هەڵوەشێندراوەتەوەو ئەنجام نابێت. کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لەوان پارێزگاری هەولێر وسلێمانی ودهۆک ڕایانگەیاند کە بە مەبەستی پێشگیری کردن لە پەرە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم وپێشگیری کردن لە پەرەسەندنی لە نێوان شارومەندان ، ڕێوڕەسمە تایبەتیەکانی نەورۆز هەڵوەشێندرایەوەو ئیزنی هیچ جۆرە کۆبوونەوە وگردبوونەوە بەم بۆنانە نادرێت. هەروەها بەشداری خەڵک لە شوێنە گەشتیاری وسەیرانگەکانیش بۆ ماوەیەکی نادیار قەدەغە ڕاگەێندراوە.