شاندی هەرێم ئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق راگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380679-شاندی_هەرێم_ئەنجامی_گفتوگۆکانی_لەگەڵ_حکومەتی_عێراق_راگەیاند
شاندی دانوستانکاری هەرێم لەبەغدا رایدەگەیەنێت، لە‌ ماوە‌ی دووھە‌فتە‌ی رابردوودا، شاندی دانوستانکاری حکومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان کۆبوونە‌وە‌کانی ئە‌رێنی بوون و خاڵە‌کانی ناکۆکی نێوان ھە‌رێم و عێراق دیاری کران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2020 05:41 Asia/Tehran
  • شاندی هەرێم ئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق راگەیاند

شاندی دانوستانکاری هەرێم لەبەغدا رایدەگەیەنێت، لە‌ ماوە‌ی دووھە‌فتە‌ی رابردوودا، شاندی دانوستانکاری حکومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان کۆبوونە‌وە‌کانی ئە‌رێنی بوون و خاڵە‌کانی ناکۆکی نێوان ھە‌رێم و عێراق دیاری کران.

لەراگەیەندراوێکدا شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان  ئاماژەی بەوەکردووە، لە‌ ماوە‌ی دووھە‌فتە‌ی رابردوودا، شاندی دانوستانکاری حکومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان، چە‌ندین کۆبوونە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ حکومە‌تی عێراق و لایە‌ن و حیزبە‌ سیاسییە‌کان، و ژمارە‌یە‌ک لە‌ ‌پە‌رلە‌‌مانتاران، لە‌بە‌غدا ئە‌نجامدا، بە‌مە‌بە‌ستی گفتوگۆ کردن و چارە‌سە‌رکردنی پرسی  شایستە‌ داراییە‌کانی ھە‌رێمی کوردستان.

ئاماژەیان بەوەشداوە،" حکومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان، پابە‌ندیی خۆی نیشاندا لە‌سە‌ر پرسی نە‌وت و ئیلتزاماتی  نە‌وتی ھە‌رێم بە‌مە‌بە‌ستی گە‌یشتن بە‌ڕێککە‌وتن.

هەروەها دەڵێن، دە‌رئە‌نجامی کۆبوونە‌وە‌کان، لە‌سە‌ر پرسی شایستە‌ داراییە‌کانی ھە‌رێم و پرسی نە‌وت، ئاڕاستە‌ی حکومە‌تی نوێی عێراقیش کراون و گفتوگۆکان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە‌داھاتوودا تا گە‌یشتن بە‌ چارە‌سە‌ری گونجاو.