بڕیار بوو ئەمڕۆ بێ ، دانیشتنی پارتی و یەکیەتی دیسان دواکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380698-بڕیار_بوو_ئەمڕۆ_بێ_دانیشتنی_پارتی_و_یەکیەتی_دیسان_دواکەوت
کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکیەتی بۆ چەندەمین جار دیسان دواکەوت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2020 07:30 Asia/Tehran
  • بڕیار بوو ئەمڕۆ بێ ، دانیشتنی پارتی و یەکیەتی دیسان دواکەوت

کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکیەتی بۆ چەندەمین جار دیسان دواکەوت .

لە کاتێکدا کە بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە پارتیی و یەکیەتی بۆ دانوستان لەسەر ناکۆکی و کێشەکانی نیوانیان کۆببنەوە ، ئەم کۆبوونەوە بۆ چەندەمین جاری بەدوای یەکدا دواکەوت .

لەمبارەوە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی یەکیەتی نیشتمانیی لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی دەنگوباسی وشەدا ، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی دواکەوتنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ ، گوتی : ئەم دانیشتنە بۆ کاتێکی دوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکیەتی دانراوە و دوای ئەوەی کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆبۆوە، کاتێک بۆ دانیشتنی نێوان مەکتەبی سیاسیی یەکیەتی لە گەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتیی بۆ وتووێژ لە بارەی ناکۆکیەکان دیاری دەکرێ .