ئامادەیی ھەرێمی کوردستان بۆ پەرەدان بە پێوەندیی گەشتیاریی لە گەڵ ئێزاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380720-ئامادەیی_ھەرێمی_کوردستان_بۆ_پەرەدان_بە_پێوەندیی_گەشتیاریی_لە_گەڵ_ئێزاندا
وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران، پێشتریت چەندین چار بە فەرمی سەردانی ئێران کراوە و بەشدار بوونە لە کۆبوونەوە و پیشانگاکانی پەیوەندیدار بە گەشتیاری.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2020 14:42 Asia/Tehran
  •  ئامادەیی ھەرێمی کوردستان بۆ پەرەدان بە پێوەندیی گەشتیاریی لە گەڵ ئێزاندا

وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران، پێشتریت چەندین چار بە فەرمی سەردانی ئێران کراوە و بەشدار بوونە لە کۆبوونەوە و پیشانگاکانی پەیوەندیدار بە گەشتیاری.

 

سەبارەت بە پلان و بەرنامەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەدان بە پەیوەندی گەشتیاری نێوان ئێران و هەرێم، نادر ڕۆستی ڕایگەیاند: بە دڵنیاییەوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پەرەدان بەو پەیوەندیانە و چەندین چاریش بە فەرمی سەردانی ئێران کراوە و بەشدار بووینە لە کۆبوونەوە و پیشانگاکانی پەیوەندیدار بە گەشتیاری لە تاران و گەشتی هاوبەشمان هەبووە چەندین جار و ئاساییە کە هەوڵ بدەین پەیوەندی بەهێز و تۆکمەمان لە گەڵ ئێران هەبێت.

ئاماژەى بەئەوەشدا، هەشتا لە سەدی گەشتیاری هەرێمی کوردستان ناوخۆین و لە پارێزگاکانی خواروو و ناوەندی عێراقەوە دێن و 20 لەسەد گەشتیاری بیانین؛ بەڵام وەک ڕێژەی گەشتیاری بیانی ، دەکرێت بڵێین گەشتیاری ئێرانی یەکەمن لە ڕووی ژمارەوە کە دێن بۆ هەرێم.  ئەویش زیاتر لەبەر کەشوهەوای خۆش و دیمەن و سروشتی کوردستان و هەرەوەها ئەمنیەت و ئاسایشی ئەم ناوچەیەوەیە کە سەرنجی گەشتیارانی ڕاکێشاوە.

وتیشی: بە هۆی نزیکی هەرێمی کوردستان و ئێران لەباری جوگرافیایی و سنووری ، فەرهەنگی و زمانی، ئایینی و کۆمەڵایەتیەوە رێژەی گەشتیاری ئێرانیمان زۆرتر لە وڵاتانی دیکەیە و ئەو گەشتیارە ئێرانیانەش کە دێن جۆراوجۆرن و هەر یەکەوە بۆ مەبەستێک دێت و گەشتیارەکان بەشێکیان بۆ بینین و سەیران لە سروشتی کوردستانی عێراق و سەردانی ناوچە شوێنەوارییەکان دێن، هەندێ کەس بۆ بازرگانی و ژمارەیەک بۆ سەردانی خزم و کەسوکاریان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و زیاتریش دەچنە سلێمانی و هەولێر.