مەسعود بارزانی دیدار لەگەڵ زەریفی بە ئەرێنی نرخاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i384081-مەسعود_بارزانی_دیدار_لەگەڵ_زەریفی_بە_ئەرێنی_نرخاند
«مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە توییتێکدا چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ئەرێنی نرخاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2020 03:21 Asia/Tehran
  • مەسعود بارزانی دیدار لەگەڵ زەریفی بە ئەرێنی نرخاند

«مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە توییتێکدا چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ئەرێنی نرخاند.

بارزانی ھەروەھا لەم توییتەدا نووسی: لە بارەی ڕەوشتی سیاسیی ئێستای ھەرێمی کوردستان، عێراق، ناوچەکەو ھەروەھا قەیرانی تەندروستی و جیھانیی کۆرۆنا لەگەڵ  وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتووێژمان کرد.

 وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی گەییشتە بەغداو ئێوارەی ھەمان ڕۆژیش پێتەختی ئەم وڵاتەی بەرەو ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستان بەجێ ھێڵا.

زەریف بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ھەرێم و گەشەی پەیوەندیەکانی نێوان کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی ھەولێری کرد.