413 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i384826-413_تووشبووی_دیکەی_کۆرۆنا_لە_هەرێمی_کوردستان_دەستنیشانکران
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و دەڵێت، 413 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 12 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2020 05:20 Asia/Tehran
  • 413 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکران

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و دەڵێت، 413 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 12 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیێندراوی ژمارە 164ـی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سێ هەزار و 384 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون کە زۆرترینیان لە دهۆک بووە و هەزار و 778 پشکنین بووە، دواتریش هەولێر و سلێمانی دێن.

ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراوی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 16 هەزار و 497 تووشبووە، کە 10 هەزار و دوو کەسیان چاکبوونەتەوە و 623 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.