پارێزگاری هەولێر: چاوەڕوانین پەکەکە سنوورەکانی هەولێر چۆڵ بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i447688-پارێزگاری_هەولێر_چاوەڕوانین_پەکەکە_سنوورەکانی_هەولێر_چۆڵ_بکات
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند کە ئیدارەی خۆجێیی هەولێر چاوەڕوانە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەو ناوچە سنوورییانەی پارێزگای هەولێر بە تەواوی چۆڵ بکات کە ببوونە هۆی پەکخستنی جووڵەی ژیان و گەشتیاری لەو دەڤەرە گەشتیارانەدا.
(last modified 2026-10-25T14:07:57+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2026 09:11 Asia/Tehran
  • پارێزگاری هەولێر: چاوەڕوانین پەکەکە سنوورەکانی هەولێر چۆڵ بکات

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند کە ئیدارەی خۆجێیی هەولێر چاوەڕوانە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەو ناوچە سنوورییانەی پارێزگای هەولێر بە تەواوی چۆڵ بکات کە ببوونە هۆی پەکخستنی جووڵەی ژیان و گەشتیاری لەو دەڤەرە گەشتیارانەدا.

 

ئومێد خۆشناو بە ئاماژە بە بارودۆخی بەشی گەشتیاری لە پارێزگای هەولێر وتی کە ئەم کەرتە ئێستاش هەر لە گەشانەوەدایە و لە بواری ئاراستەکردنی ڕاژەکاری و پێشوازی لە گەشتیاران هەنگاوی گرینگ هەڵگیراوە.پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە دوای چۆڵکرانی ئەم ناوچانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی پارێزگای هەولێر پلانێکی یەکپارچە و ستراتیژییان هەیە بۆ بووژاندنەوە، ئاوەدانکردنەوە و هەروەها ڕاکێشانی وەبەرهێنەران و سەرمایەدانەران و گەشتیاران بۆ هەموو ناوچە سروشتی و جوانەکان کە خاوەنی پوتانسیەلی گەشتیاری بن.