ڕێککەوتنی بەغداو ھەولێر بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ھەڕەشە ئاسایشتیەکان
بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ پێکھێنانی بنکەگەلی ڕێکخستنی ئاسایشتیی ھاوبەش پێکەوە ڕێککەوتن.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بەغدا ئەمڕۆ سێ شەممە میوانداری سێھەمین دانیشتنی لێژنەی ھاواھەنگیی سەربازی و ھەنگاوی ئاسایشتیی ھاوبەشی نێوان دەوڵەتی ناوەندی و ھەرێمی کوردستان بوو.
بە پێی ئەم ئاگاداری نامەیە، لە دانیشتنەکەدا، بابەتگەلی گرینگی ئاسایشتی و ھاوبەش لە ناوچەکانی نێوان ھێزەکانی فیدراڵ و بازگەکانی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئاگادار بوون لە شێوازی ھەڕەشە ئاسایشتییەکان، ڕاەوەدوونانی بەرماوەکانی داعش و ڕەچاوکردنی تەگبیرێکی سەربازی_ئاسایشتی بۆ پڕکردنەوەی کەلێنە ئاسایشتییەکان تاوتوێ کرا.
لە درێژەی ئاگاداری نامەکەی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق دا ھاتووە، بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە دانیشتنەکەدا بۆ پێکھێنانی دوو بنکەی ڕێکخستنی ئاسایشتیی ھاوبەش لە نێوان بەغداو ھەولێر ، ھەڵسەنگاندنی گرفتە ئاسایشتییەکان و ھەروەھا ئامادە کردنی نەخشەڕێگایەک پێکەوە ڕێککەوتن.