کازمی گەیشتە هەولێر و چاویکەوت بە مەسعوود بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i406172-کازمی_گەیشتە_هەولێر_و_چاویکەوت_بە_مەسعوود_بارزانی
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ھەولێر چاوی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2022 12:53 Asia/Tehran
  • کازمی گەیشتە هەولێر و چاویکەوت بە مەسعوود بارزانی

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ھەولێر چاوی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کەوت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە مستەفا کازمی لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ھەولێر لەگەل مەسعود بازرانی کۆبوویەوە و نوسینگەکە وردەکاری زیاتری لەبارەی ناوەرۆکی دیدارەکە، نەخستووەتەڕوو.

ھەروەھا  سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری، لە سەردانەکەی بۆ ھەولێر، سەردانی ئەو شوێنانەی کردکە بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە لە ئاکامی ھێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر شاری ھەولێر کرانە ئامانج و لە نزیکەوە زیانەکانی ھێرشەکەی بینی .

ھەریەک لە وەزیری بەرگریی، جومعە عناد و وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی و لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەری باڵای دیکەی سەربازیی و ئەمنی یاوەری مستەفا کازمی دەکەن لەسەردانەکەی بۆ ھەولێر.