ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا چوارسەد ملیارەکەی گەیاندە هەرێم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i415862-ڕێککەوتنی_هەولێر_و_بەغدا_چوارسەد_ملیارەکەی_گەیاندە_هەرێم
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار گەییشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2023 11:51 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا چوارسەد ملیارەکەی گەیاندە هەرێم

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار گەییشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی‌ کرده‌وه‌، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار گەییشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم.

دوێنێ وتەبێژى حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: "بابه‌تی ناردنی 400 ملیاره‌که‌ش گرفتێکی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ و بەم نزیکانه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان دەنێردرێت.

ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان وه‌ک "قه‌رز" له‌ ئه‌ستۆی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌بێت ھەتا یەکلا بوونەوەی پشکی کورد، له‌ ئێستاشدا شاندی هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی عێراق دانوستانه‌کانی یاسای نه‌وت و گازیان ده‌ستپێکردووه‌تەوەو، هاوکات پشکی کوردستان به‌ڕێژه‌ی 12.67% له‌ بوودجه‌ی 2023ی عێراق دیاری کراوه‌.