بەدواداچوون بۆ سەلامەتیی درەختێكی بەتەمەن لە هەڵەبجە دەكرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i421863-بەدواداچوون_بۆ_سەلامەتیی_درەختێكی_بەتەمەن_لە_هەڵەبجە_دەكرێت
لیژنەی سەرپێچییە ژینگەییەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجه بە یاوەری هاوشارییەکی خەمخۆری ژینگه، درەختێکی بە تەمەنیان لە بەرزاییەکانی پشتی گوندی چاوگ بەسەرکردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2023 17:23 Asia/Tehran
  • بەدواداچوون بۆ سەلامەتیی درەختێكی بەتەمەن لە هەڵەبجە دەكرێت

لیژنەی سەرپێچییە ژینگەییەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجه بە یاوەری هاوشارییەکی خەمخۆری ژینگه، درەختێکی بە تەمەنیان لە بەرزاییەکانی پشتی گوندی چاوگ بەسەرکردەوە.

دارەکە (خاتوون شا)ی پێدەوترێت و دارێکی بە تەمەنە و قەدێکی فراوانی هەیە، فەرمانگەی ژینگە دەڵێت، لەلایەن کەسانی نابەرپرسەوە بنی دارەکە هەڵکۆڵراوە و بەشێک لە رەگەكەی بڕدراوە بۆ ئەوەی داببڕێنرێت لە خاکەکە و بەرەو وشکبوون بچێت و، هەوڵی سووتاندنی ناو دارەکەش دراوە.

لیژنەی سەرپێچی ژینگەیی دەڵێت، رێكاری ئیداری دەگرێتەبەر و هەوڵی پاراستنی دارەکە دەدات.