بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ٤٦٦ کەس لە بەندکراوانی ناوچاکسازییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i429767-بڕیاری_لەسێدارەدان_بۆ_٤٦٦_کەس_لە_بەندکراوانی_ناوچاکسازییەکان_لە_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: ئێستاکە پێنج هەزار و ٥٦٣ کەس لە ناوەندەکانی چاکسازیی هەرێمی کوردستان، خولەکانی سزادراویان تێدەپەڕێنن و سەرباری جێبەجێ نەکرانی بڕیاری ئێعدام لە هەرێم، ٤٦٦ کەس لەو بەندکراوانە، بڕیاری ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.
(last modified 2026-04-24T09:03:53+00:00 )
ته‌مووز 25, 2024 17:52 Asia/Tehran
  • بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ٤٦٦ کەس لە بەندکراوانی  ناوچاکسازییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق

بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: ئێستاکە پێنج هەزار و ٥٦٣ کەس لە ناوەندەکانی چاکسازیی هەرێمی کوردستان، خولەکانی سزادراویان تێدەپەڕێنن و سەرباری جێبەجێ نەکرانی بڕیاری ئێعدام لە هەرێم، ٤٦٦ کەس لەو بەندکراوانە، بڕیاری ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.

"ئیحسان عەبدوڕەحمان" بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها وتی: هەزار و ٣٨٦ کەس لە سزادراوان، تاوانی هاوپێوەند بە ماددەی هۆشبەریان ئەنجام داوە کە ئەو ئامارە لە بەراوەرد لەگەڵ ڕابردوودا، زۆری زیاد کردووە."ئارام گەردی" وتەبێژی ناوەندی پارێزەرانی هەرێمی کوردستانی عێراقیش وتی: چارەنووسی کەسانێک کە سزای ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە، نادیار و هەڵپەسێردراوە، ئەگەر بڕیاری ئێعدام جێبەجێ نەکرێ، سزاکەیان نە سووک دەکرێ و نەدەگۆڕدرێ.لە هەرێمی کوردستانی عێراق سێ ناوەندی چاکسازیی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دەهۆک بوونیان هەیە، هەروەها سێ ناوەندی چاکسازیی ژنان و منداڵانیش لەو سێ شارە دامەزراە.