چیاکانی زاخۆ و ئامێدی هەروا لەنێو ئاگری بوردمانی تورکیا دا دەسووتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i430545-چیاکانی_زاخۆ_و_ئامێدی_هەروا_لەنێو_ئاگری_بوردمانی_تورکیا_دا_دەسووتن
ئاگرکەوتنێک کە لەسێ ڕۆژ لەمەوبەر دوابەدوای بوردومانی سوپای تورکیا بۆسەر گوندەکانی قەسرۆک و پەرێ لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکراوە، هەروا بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2024 17:15 Asia/Tehran
  • چیاکانی زاخۆ و ئامێدی هەروا لەنێو ئاگری بوردمانی تورکیا دا دەسووتن

ئاگرکەوتنێک کە لەسێ ڕۆژ لەمەوبەر دوابەدوای بوردومانی سوپای تورکیا بۆسەر گوندەکانی قەسرۆک و پەرێ لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکراوە، هەروا بەردەوامە.

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گوندەکانی  قەسرۆک و پەرێ   لە زاخۆ  گوندەکانی میچی و بورسیان لە ئامێدییان بوردومان کرد .

لەبەر ئەم بوردومانانەدا ئاگرێکی بەربڵاو کەوتوەتە ئەم ناوچانە و خەسارێکی زۆر کەوتوەتە باخی مێوە و زەوینی کشت و کاڵی خەڵک.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەرێمی کوردستان رایانگەیاندووە ئاگرکەوتنێکی بەربڵاو لە ناوچەکانی گوندنشینی ئامێدی و زاخۆ کە لە سێ ڕۆژی ڕابردووەوە دەستی پێکراوە هەروا درێژەی  هەیە.

سەرچاوەکانی خۆجێییش ڕایانگەیاندووە لەبەر ئاگرکەوتنەوە خەسارێکی زور لەماڵ و باخی مێوە و ترێی گوندەکانی ئەم ناوچەیە کەوتووە و لەبەر ترس لە درێژەی بوردومانەکان کەس ناتوانێ بیکوژێنێتەوە.

سەرچاوەکانی خۆجێیی دەڵێن ئەم دواییە شەپۆلی کۆچ کردن لە گوندەکانی هەرێمی کوردستان لەبەر درێژەی بوردومانەکانی تورکیا بۆسەر ئەم ناوچانە، توندتر بووەتەوە.