13 هەزار مامۆستای کورد خوازیاری گواستنەوەی خزمەتکردنیان بۆ حکومەتی فیدراڵی عێراقن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i436864-13_هەزار_مامۆستای_کورد_خوازیاری_گواستنەوەی_خزمەتکردنیان_بۆ_حکومەتی_فیدراڵی_عێراقن
زیاتر لە 13 هەزار مامۆستای کورد دەیانەوێت کاروباری پەیوەندیدار بە خزمەتەکەیان  بگوازنەوە بۆ بەغدا، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگری لەو پرۆسەیە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 15, 2025 13:49 Asia/Tehran
  •   13 هەزار مامۆستای کورد خوازیاری گواستنەوەی خزمەتکردنیان بۆ حکومەتی فیدراڵی عێراقن

زیاتر لە 13 هەزار مامۆستای کورد دەیانەوێت کاروباری پەیوەندیدار بە خزمەتەکەیان  بگوازنەوە بۆ بەغدا، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگری لەو پرۆسەیە دەکات.

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت: "هەرجارێک  قسە لە گواستنەوەی خزمەتگوزاری مامۆستایانی ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ حکومەتی بەغدا  دەکرێت، هەرێمی کوردستان بە دروستکردنی ئاستەنگ ڕێگری لەو گواستنەوەیە دەکات". پەروین فاتح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت ئەو مامۆستایانە بگوازێتەوە بۆ بەغدا بەبێ ئەوەی گەرەنتی موچەی داراییان بکات، حکومەتی عێراقیش دووبارە دایانمەزرێنێتەوە، تا دانی  مووچەکەیان  لە  ئەستو بگرێت   لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان کەسانی نوێ دادەمەزرێنێت  لە جێگای  ئەوان  ئەم کارە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.