هێرشی درۆنی جەنگی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i439847-هێرشی_درۆنی_جەنگی_بۆ_سەر_فڕۆکەخانەی_هەولێر_و_کەرکووک
سەرچاوە ناوخۆییەکان باسی پێکرانیو خستنە خوارەوەی چەند درۆنێکی خۆ تەقینەوەیان کرد بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و کەرکووک.
(last modified 2025-07-04T12:52:22+00:00 )
ته‌مووز 04, 2025 17:19 Asia/Tehran
  • هێرشی درۆنی جەنگی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و کەرکووک

سەرچاوە ناوخۆییەکان باسی پێکرانیو خستنە خوارەوەی چەند درۆنێکی خۆ تەقینەوەیان کرد بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و کەرکووک.

دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: درۆنێکی خۆتەقێنەر،  لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەبێ هیچ قوربانی یان زیانێک خرایە خوارەوە. هەروەها هەندێک سەرچاوەی عێراقی دەڵێن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێنەر بەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک کەوتووە. تا ئێستا هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە ئەنجامدەرانی پشتی پەردەی ئەم بابەتە بڵاونەکراوەتەوە.