کەمکرانی سەتا ٦٠ی داهاتی گومرگیی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i444913-کەمکرانی_سەتا_٦٠ی_داهاتی_گومرگیی_هەرێمی_کوردستان
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند؛ داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە بەشی گومرگدا بەرەوڕووی دابەزینێکی بەرچاو بووەو بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، سەتی شەستی ئەو داهاتانە کەمی کردووە.
(last modified 2026-02-26T11:50:25+00:00 )
شوبات 26, 2026 14:42 Asia/Tehran
  • کەمکرانی سەتا ٦٠ی داهاتی گومرگیی هەرێمی کوردستان

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند؛ داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە بەشی گومرگدا بەرەوڕووی دابەزینێکی بەرچاو بووەو بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، سەتی شەستی ئەو داهاتانە کەمی کردووە.

"پێشەوا هەورامانی"وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وێڕای ئاماژە بە بەرنامەی ئابوریی تازەی حکومەتی هەرێم لە پێداچوونەوە بە پێڕستی درانی مووچەوە بگرە هەتا چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، وتی: هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بە بەغدا بۆ لێکۆڵینەوە لە پرۆسەی شەفاف سازی داهاتە نانەوتییەکان ڕاگەیاندووە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە پاش پێکهاتنی حکومەتی تازەی عێراق، وتووێژەکان لەبارەی پشکی بودجەو مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەس پێ دەبێ، وتی: هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، درێژەی هەیەو لیستی مووچەو داوای درانی مووچەش ڕەوانەی بەغدا کراوەو حکومەتی هەرێم ئامادەی جێبەجێکردنی هەرچەشنە ڕێکارێکی پێویستە لەو بارەوە.