عەلی باپیر: بێ ڕێککەوتنی نێوان پارتەکان، دۆخی هەرێمی کوردستان خرابتر دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i446320-عەلی_باپیر_بێ_ڕێککەوتنی_نێوان_پارتەکان_دۆخی_هەرێمی_کوردستان_خرابتر_دەبێ
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: بێ ڕێککەوتنی نێوان پارتەکان، دۆخی هەرێمی کوردستان خرابتر دەبێ.
(last modified 2026-08-28T15:17:32+00:00 )
ئاب 28, 2026 10:36 Asia/Tehran
  • عەلی باپیر: بێ ڕێککەوتنی نێوان پارتەکان، دۆخی هەرێمی کوردستان خرابتر دەبێ

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: بێ ڕێککەوتنی نێوان پارتەکان، دۆخی هەرێمی کوردستان خرابتر دەبێ.

عەلی باپیر وێڕای ئاماژە بە درێژەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێوان پارت و پێکهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان وتی: هەوڵەکانمان تائێستا بێ ئەنجام بووە، بەڵام بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێوان لایەنەکاندا هەروا لە هەوڵ و گفتوگۆ داین. عەلی باپیر وتیشی: لایەنێک هۆگری کاراکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتەو ئەوەی بە ئێمەش وتووە، لەگەڵ لایەنەکەی دیکەشدا خەریکی وتووێژین. سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی عێڕاق هەروەها هۆشداریی دا: دۆخی هەرێمی کوردستان، لەبار نییەو ئەگەر تەبایی و یەکدەنگی لەنێوان لایەنەکاندا نەبێ، دۆخەکە لەوەش خرابتر دەبێ.