هەڵوەشێندرانی تاقمێکی تیرۆریستیی داعش لە هەرێمی کوردستانی عێراق؛ ٢٢ کەس دەسبەسەر کران
دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کورستانی عێراق ڕایگەیاند، تاقمێکی چەکداری سەربە داعشی لەژێر ناوی "ویلایەتی کوردستان" هەڵوەشاندووەو بیست و دوو کەس لە ئەندامانیشی لەچەند ناوچە، قۆڵبەست کردووە.
بەپێی ڕاگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنی دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەو ئۆپەراسیۆنە بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان و دوای نەوەدو شەش کاتژمێر لێکۆڵینەوەو بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ئاسایشییەکان ئەنجامی گرتووەو هێزە ئاسایشییەکان بەهاواهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە، بیست و دوو تۆمەتباریان لە سنووری (سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن، خورماڵ، سیروان) دەستگیر کردووە.
بەپێی ئەو ڕاگەیێندراوە، ئەو کەسانە ئامانجەکانی خوارەوەیان پێوشوێن دەگرت:
- خۆڕێکخستن و وەرگرتنی بەیعەت لەئەندامانی گرووپەکە.
-دانانی بۆمب و تەقینەوە لەناو پارێزگای هەڵەبجە.
-چاودێریکردن و تەقەکردن لەهێزەئەمنییەکان لەکاتی مەشق و ڕاهێنان.
-دروستکردنی ئەماڕەتێک لەناوچەکانی( هەورامان یان شارەزوور ).
لەو ئۆپەراسیۆنەدا، بڕێکی زۆر چەک و کەلوپەلی سەربازییش دەستیان بەسەرداگیراوە.