تاڤگەی لاتون، بەرزترین تاڤگەی ئێران
May 05, 2020 05:48 Asia/Tehran
تاڤگەی «لاتون» لە پانزە کیلومەتریی باشووری شارستانی ئاستارا، لە شاری «لوندویل» و لە شەش کیلومەتریی گوندی «کوتە کومە» دا ھەڵکەوتووەو بەرزاییەکەی نزیکەی ١٠٥ مەترە کە لە ڕووی بەرزاییەوە، بەرزترین تاڤگەی گێڵان و ئێران دێتە ئەژمار.
تاڤگەی «لاتون» لە نێو دارستانە بەرفراوانەکانی گێڵان و لە تەنیشتی چیای جوانی «سپیناس»دایەو لە قەراخی ئەم تاڤگەیە یەکێگ لە جوانترین دارستانە چڕوپڕو دەست لێ نەدراوەکانی گێڵان بە کۆمەڵێک داری ھەڵو، بەی، ھەرمێ، گوێز، فەندوق و سێو دا بەدی دەکرێت و لە نۆمانگەی ساڵ دا کەسم و گەشاوە بوونی خۆی دەپارێزێت.
سەرپەیڤ