سەرلەشکەر ڕەزایی: کاتی ئەوە گەیشتووە حەوت مەرجەکەی ئێران قبووڵ بکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448060-سەرلەشکەر_ڕەزایی_کاتی_ئەوە_گەیشتووە_حەوت_مەرجەکەی_ئێران_قبووڵ_بکەن
بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕوو لە ئەمریکا وتی: کۆتایی بێنن بە قوماربازییەکانتان! ئێستا ئیتر کاتی ئەوە گەیشتووە کە شەرت و مەرجە حەوتانەکانی ئێران قبووڵ بکەن.
(last modified 2026-11-10T14:33:57+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2026 18:01 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر ڕەزایی: کاتی ئەوە گەیشتووە حەوت مەرجەکەی ئێران قبووڵ بکەن

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕوو لە ئەمریکا وتی: کۆتایی بێنن بە قوماربازییەکانتان! ئێستا ئیتر کاتی ئەوە گەیشتووە کە شەرت و مەرجە حەوتانەکانی ئێران قبووڵ بکەن.

 

سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: شەڕی دژ بە ئێران، حکومەتی ئەمریکای هەر لە ئێستاوە تەواو لاواز کردووە، بەڵام واشنتۆن ئێستاش وەک قوماربازێکی هیچ لێنەهاتوو هەر خەریکە پەلەقاژە دەکات. سەرلەشکەر ڕەزایی ڕاشکاوانە ڕاگەیاند: واز لە دروستکردنی هەواڵی درۆ و دەلەسە سەبارەت بە دانوستانێکی نەبوو بێنن و دان بنێن بە نەزمی نوێی دامەزراو لە ڕۆژئاوای ئاسیادا. بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ڕوو لە دەستەی دەسەڵاتداری ئەمریکا وتی: کاتی ئەوە گەیشتووە کە ئەو حەوت مەرجەی قبووڵ کەن کە ئێران بەجاران ڕایگەیاندووە.