-
سەرۆک کۆماری ئێران: ڕۆژی جیهانیی قودس هێمای وەدەرنانی زایۆنییەکان لە خاکی فەلەستینە
نیسان 04, 2024 13:30سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی جیهانی قودسی بە وەبیرهێنەرەوەی نزیکبوونی سەرکەوتنی یەکجاریی خەڵکی فەلەستین بە سەر دەسدرێژکارانی زایۆنی و هێمایەک لە یەکدەنگی، یەکپارچەیی و یەکهەڵوێستیی ئۆمەتی ئیسلامی زانی لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین و وەدەرنانی داگیرکەران لە هەموو خاکی فەلەستین.
-
جۆزێف بۆرێل: کردەوەی ئیسراییل دژ بە سیاسەتی بنەبڕکردنی کێشە لە ناوچەکەیە
نیسان 04, 2024 12:30نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە کاروباری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەم یەکێتییە، بە ئاماژە بە شەرمەزارکرانی پەلاماردرانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن ئانتۆنیۆ گۆتێریشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوەم وتی: ئێمەیش بڕوامان وایە کە کردەوەی ئەمدواییەی ئیسراییل دژ بە سیاسەتی بنەبڕکردنی کێشە و ناکۆکی لە ناوچەکەیە.
-
درانی بەرنووسی بڕیارنامەی شەرمەزارکردنی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کۆنسۆلخانەی ئێران بە ئەنجوومەنی ئاسایش
نیسان 04, 2024 11:30جێگر یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەرنووسی بڕیارنامەیەکی داوتە ئەنجوومەنی ئاسایش کە تێیدا پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کۆنسۆلخانەی ئێران لە دیمشق، شەرمەزار کراوە.
-
نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سووریا پەلامارەکەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر کۆنسۆلخانەی ئێران شەرمەزار دەکا
نیسان 04, 2024 10:30"گیر، ئاو، پێدێڕسێن"ی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سووریا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بنەمای پارێزراوبوونی شوێن و کەسایەتیە دیپلۆمات و کۆنسۆلخانەکان پێویستە لەهەموو شوێنێک بەپێێ یاسا نێودەوڵەتیەکان لەبەرچاو بگیردرێ وتیشی: ئێمە پەلاماردرانی شوێنە دیپلۆماتیکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمشق شەرمەزار دەکەین.
-
دواهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی پەلاماری تیرۆریستیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەشی کۆنسولیی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق
نیسان 03, 2024 13:45پەلاماری تیرۆریستیی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەشی کۆنسولیی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق، دواهاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بۆ کابینەی شەڕخوازی بنیامین نەتانیاهوو بەدواوە دەبێ.
-
پەیامی سەرەخۆشیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوابەدوای شەهید بوونی سەرلەشکەر پاسدار محەممەدڕەزا زاهدی و هاوسەنگەرانی شەهیدی
نیسان 03, 2024 08:00ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بە بۆنەی شەهید بوونی سەردارانی گەورەی ئیسلام لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەشی کۆنسولیی باڵوێزخانەی ئێران لە سوریا پێیداگرت: گەلی ئێران زایۆنییەکان لەو جەنایەتە و جەنایەتەکانی دیکەیان پەژیوان دەکاتەوە.
-
چرۆی بەهار
نیسان 02, 2024 14:00چەندین دیمەنی سەرەنجڕاکێش له وەرزی بەهاری ئێران.
-
رەئیسی: خەڵکی ئێران لە ڕۆژی قودس دا پاڵپشتی دەکەن لە خەڵکی بێ بەشی فەلەستین
نیسان 02, 2024 08:00سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: خەڵکی ئێران هەمووساڵێک لە دواهەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دا دێنە سەر شەقام و پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین و ئازادی قودسی پیرۆز ڕادەگەیەنن.
-
پەلاماری ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر ماڵێکی نزیک لە باڵوێزخانەی ئێران لە دیمشق
نیسان 02, 2024 07:00ڕژیمی داگیرکەری قودس بینایەکی نزیک لە باڵوێزخانەی ئێران لە "دیمشق"ی کردە ئامانج.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: زایۆنیستەکان بەبەرچاوی خەڵکی جیهانەوە دڕندەکاری دەکەن
نیسان 01, 2024 11:30وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دڕندەکاریە جەنگیە سامناکەکان لە کەرتی غەزە بەبەرچاوی خەڵکی جیهانەوە هەروا بەردەوامن.