-
«موحەممەد ئیسماعیل خان» گەییشتە ئێران
ئاب 16, 2021 09:06«موحەممەد ئیسماعیل خان» سەرکردەی ھێزی جەماوەری لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان گەییشتە ئێران.
-
«سەلاحەددینی ئەییوبی»: کۆبوونەوەیەکی بەربڵاو دەکەین بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی ھاوبەش کە تەواوی چینەکانی کۆمەڵگا بگرێتەوە
ئاب 16, 2021 05:18«سەلاحەددینی ئەییوبی» بە پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرەی ڕایگەیاند:کۆبوونەوەیەکی بەربڵاو دەکەن بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی ھاوبەش کە تەواوی چینەکانی کۆمەڵگا بگرێتەوە.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق:رووداوەکانی ئەفغانستان زەنگی مەترسین بۆ ئەوانەی لەبری خەڵک پشت بە هێزی بیانی دەبەستن
ئاب 15, 2021 17:49«یوسف موحەممەد» سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەرر بە گۆڕانکاریەکانی ئەفغانستان، رایگەیاند:رووداوەکانی ئەو وڵاتە زەنگی مەترسین بۆ ئەوانەی لەبری خەڵک پشت بە هێزی بیانی دەبەستن.
-
«ئەشرەف غەنی» ئەفغانستانی بەجێ ھێڵا
ئاب 15, 2021 16:44«ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لە وڵات چووە دەرەوە.
-
ڕاوێژی تالیبان لە کابۆل بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی گواستنەوە
ئاب 15, 2021 13:28کادێرانی سەرکردایەتیی تالیبان بە نێوەندگریی «حامید کەرزەی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان و «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» سەرۆکی ئەنجومەنی ڕێککەوتنی ئەفغانستان گەییشتە مەیدانی «ھەوایی» کابۆلی پێتەخت.
-
کەوتنی «چەھارکەنت»ی ویلایەتی «بەڵخ»ی ئەفغانستان و داگیرکرانی لە لایەن تالیبانەوە
ئاب 15, 2021 09:30دوایین شاری ویلایەتی «بەڵخ»ی ئەفغانستانیش بەبێ پێکدادان لە لایەن ھێزەکانی تالیبانەوە داگیرکرا.
-
پەڕینەوەی پتر لە ٨٠ سەربازی ئەفغانستانی لە سنووری ئوزبەکستان
ئاب 15, 2021 09:15وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئوزبەکستان ڕایگەیاند: دەستەیەکی ٨٤ کەسەی لەشکریانی ئەفغانی لە سنوور پەڕیونەتەوەو لە تاشکەند داوای پەنابەرییان کردووە.
-
«بامیان»یش کەوت
ئاب 15, 2021 09:00دوایین ھەواڵەکلنی ھاوپەیوەند بە گۆڕانکاریەکانی ئەفغانستان یاس لە کەوتنی شاری «بامیان» دەکات.
-
پێکدادانی نێوان ھێزە دەوڵەتییەکانی ئەفغانستان و تالیبان گەییشتە گردوپەڕی کابۆل
ئاب 15, 2021 05:03سەرچاوە ھەواڵڵەکان بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە باسی پێکدادانی نێوان ھێزە دەوڵەتییەکانی ئەفغانستان و تالیبانبان کرد لە گردوپەڕی کابۆل.
-
«مەلا بەرادەر»: تالیبان پابەندی وتووێژەو ئامانجیشی سەربەخۆیی ئەفغانستانە
ئاب 15, 2021 04:42یاریدەری سیاسیی تالیبان ڕ ایگەیاند: ئەم تاقمە ھێشتاش پابەندە بە چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای وتووێژەوەو ئامانجی سەرەکیشی سەربەخۆیی و ڕزگاریی ئەفغانستانە.