-
سەرنووسەری ماڵپەڕی تالیبان: تورکیا با کۆتایی بە داگیرکردنی ئەفغانستان بھێنێ
ئاب 14, 2021 23:16سەرنووسەری ماڵپەڕی فەرمیی تالیبان وێرای پێداگرتن لە سەر کۆتایی ھاتی داگیرکاری لە لایەن تورکیاو ھێزە بیانییەکانی دیکە وتی: بە نیازی بڕیاردانی یەکلایەنە بۆ حکومەتی داھاتووی ئەفغانستان نین.
-
داخوازیی قەتەر لە تالیبان بۆ پەیڕەوکردنی ئاگربڕ
ئاب 14, 2021 21:58قەتەر ڕۆژی شەممە و لە جەنگەی پێشڕەوییە بەلەزەکانی تالیبان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان، داوای لەم تاقمە کرد کە ئاگربڕ پەیڕەو کات و خۆی لە قەرەی پەرە پێ دانی ئاڵۆزی نەدات.
-
مەزار شەریف کەوت
ئاب 14, 2021 21:25بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان،تاقمی تالیبان ڕۆژی شەممە توانیویەتی: شاری «مەزار شەریف» لە باکووری ئەفغانستان کە بە تەواوی دەپارێزرا، کۆنترۆڵ بکات.
-
تالیبان: ئاسایشتی کۆنسولگەریی ئێران لە ھەرات دەستەبەرە
ئاب 14, 2021 11:00وتەبێژی تالیبان لە ئەفغانستان ڕایگەیاند: ئاسایشتی تەواوی شوێنە دیپلۆماسییەکان لەوانە کۆنسولگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەرات ، دەستەبەرە.
-
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان خوازیاری ڕاوەستانی خێرای شاڵاوەکانی تالیبان بوو
ئاب 14, 2021 04:45سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان جەختی کرد: داوا لە تالیبان دەکەم خێرا ھێرشەکانی ڕابگرێت و بە نیازپاکییەوە بە قازانجی ئەفغانستان و خەڵکەکەی خەریکی دانوستان بێت.
-
بەیاننامەی تالیبان ڕوو لە گەلی ئەفغانستان و دراوسێکان
ئاب 14, 2021 03:03تاقمی تالیبان لە بەیاننامەیەک دا، پێشڕەوییە بەربڵاوەکانی ئەم دواییەی تاقمەکەی لە ئەفغانستاندا بە نیشانەی دڵخواز بوونی لە نێو خەڵکدا زانیوە.
-
گەڕانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی بۆ ئەفغانستان
ئاب 14, 2021 02:48لەگەڵ پێشڕەوییەکانی تاقمی تالیبان و داگیرکردنی بەشی ھەرە زۆری حاکی ئەفغانستان ، ئێوارەی دوێنێ هەینی هێزێکی سوپای ئەمریکا گەییشتە کابوڵی پایتەختی ئەم وڵاتە بە بیانووی دابین کردنی ئاسایشتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بردنەدەرەوەی کارمەندانی دیپلۆماسیی ئەمریکا لەو وڵاتە.
-
بەرپا کرانی یەکەم نوێژی ھەینیی ھەرات دوای داگیرکرانی لە لایەن تالیبانەوە
ئاب 13, 2021 16:37یەکەم نوێژی ھەینی دوای داگیرکرانی ھەراتی ڕۆزئاوای ئەفغانستان و پەیوەست بوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای ئەم ویلایەتە بە تالیبان بەرپا کرا.
-
نیگەرانی دەربڕینی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی پەرە سەندنی توندوتیژی لە ئەفغانستان
ئاب 13, 2021 14:51وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی نیگەرانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەرە سەندنی توندوتیژی لە ئەفغانستان، خوازیاری بەھەند گرتنی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل و بێ دەرەتان بوو لە ھەل و مەرجی ئێستادا.
-
ھاریکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران: دیپلۆماتەکانی نێو سەرکۆنسولگەریی ئێران لە ھەراتی ئەفغانستاندان
ئاب 13, 2021 14:41ھاریکاری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڕۆژئاوای ئاسیای وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران باسی پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ سەرکۆنسولگەریی ئێران لە ھەراتی ئەفغانستانی کرد و پێی داگرت: ھێزەکانی بەڕێوەبەری شار بەڵێنمەندی دابین کردنی ئاسایشتی تۆکمەوتەواوی سەرکۆنسولگەری ، دیپلۆماتەکان و کارگێڕانی ئەو بینایەن.