-
تورکیا چل و یەک بنکەی سەربازیی لە دھۆک و ھەولێر ھەیە
May 19, 2023 15:03پەرلەمانتارێکی کورد ڕایگەیاندووە تورکیا چل و یەک بنکەی سەربازیی لە دھۆک و ھەولێری ھەرێمی کوردستان ھەیە.
-
ژمارێک لە نەیارانی ئێمە نەژادپەرستن
May 19, 2023 14:41سولەیمان سۆیلۆ وەزیری نێوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا بانگەشەی کرد: ژمارێک لە نەیارانی ئێمە نەژادپەرستن
-
پرێس کۆنفرانسی کلیچدار ئوغلو
May 19, 2023 14:37ڕکابەرەکەی ئەردوغان لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە ئەنقەرەی پێتەختی تورکیا ڕایگەیاند: ناھێڵن دەنگەکانیان بدزرێت.
-
ھەڕەشەی کاندیدەکەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا لە پەنابەران
May 18, 2023 18:30ڕکابەرەکەی ئەردوغان لە ھەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە: ئەگەر دەستەڵات بگرێت ھەموو پەنابەران لە تورکیا دەر دەکات.
-
دەمیرتاش لە زیندانەوە باسی دزرانی دەنگەکانی ھەڵبژاردن دەکات
May 18, 2023 02:16سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان ڕایگەیاندووە: ئەگەر لە هەر سندوقێکدا 150 دەنگ بدزرێت، ئەمە بەسە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکان، ساڵانێکە ئەردۆغان ھەر ئاوا لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.
-
ناڕەزایەتی دەربڕینی پارتەکەی "کلیچدارئۆغڵو" بەرامبەر بە هەزاران سندوقی دەنگدان
May 18, 2023 01:42پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا «جەھەپە» کە پارتی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار، ڕایگەیاند: بە فەرمی سکاڵای لەسەر گومانی پێشێلکاری لە هەزاران سندوقی دەنگدان تۆمار کردووە.
-
نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ئەردوغان پەیمان تازە دەکاتەوە
May 18, 2023 01:31سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا سەرکەوتنی پارتەکەی ئەردوغان لە پەرلەمانی تورکیا پیرۆز دەکات.
-
پارتی چەپی سەوز لە خولی دوھەمیش دا داکۆکی لە کلیچدار ئوغلو دەکات
May 17, 2023 19:04پارتی چەپی سەوزی تورکیا لە خولی دووھەمی ھەڵبژازردنیش دا داکۆکیی خۆی بۆ کەمال قلیچدار ئوغلو ڕاگەیاند.
-
سینان دوغان: ئەمەت لە کوێ ھێناوە
May 17, 2023 12:00سینان دوغان ڕعەتی کردەوە کە مەرجی دوورخستنەوەی ھەدەپەی بۆ پشتیوانی لە کلیچدار ئوغلو دانابێت.
-
بەردەوامیی ھێزشەکانی تورکیا
May 17, 2023 11:44فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ھێرشی کردەسەر گوندێکی سەربە قەزای شنگال.