جموجۆڵی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە دەڤەری قونەیترە
تشرینی دووهم 07, 2026 18:51 Asia/Tehran
ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دەڤەری قونەیترە بەردەوام لە هاتوچۆدان و تەقەیەکی بەربڵاویان لە ڕۆژئاوای دەرعا ئەنجام داوە.
هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی تەقەیان کرد لە ناوچەکانی دەوروبەری گوندی جەمەلە هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای دەرعا. ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سووری ڕایگەیاندووە کە ئەم تەقەیەی زایۆنییەکان دەسبەجێ پاش سەقامگیربوونی هێزەکانیان لە ناوچەکە ئەنجام دراوە. هەروەها لە دەڤەری قونەیترە گەشتێکی سەر بە هێزی داگیرکاری زایۆنی لە جادەی نێوان مەزراکانی ئەمەل و تەرەنجە پێشڕەویی کردووە و بنکەیەکی وەستاندن و پشکنینی سەربازیی داناوە. هێزەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنی لەم بنکەیەدا خەریکی پشکنینی ڕێبواران و هەموو ئەو ئۆتۆمبیلانەن کە لەوێوە تێدەپەڕن.