-
دەسدرێژی سەربازی تازەی ئەمریکا وئینگلیز بۆسەرخاکی یەمەن
تشرینی دووهم 10, 2024 05:10ژێدەرە هەواڵیەکان ڕاپۆرتیان دا کە فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکی وبەریتانیاییەکان بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ناوچەگەلێک لە " سەنعا"ی پێتەختی یەمەنیان بۆمباران کردووە
-
ئامادەبوونی چەکدارانی تورکیا لە سەرزەویەداگیرکراوەکان
تشرینی دووهم 09, 2024 16:33ئەم ڕۆژانە باسی ئامادە بوونی دە هەزار چەکداری تورک لە سەرزەویە داگیرکراوەکان کە بۆ یارمەتی دان بە ڕژێمی زایونیستی دژی خەڵکی غەزە شەڕ دەکەن جارێکی دیکە سەرنجی هەموو جیهانی بەرەو سیاسەتی دووفاقانەی تورکیا بۆ لای خۆی ڕاکێشا؛ سیاسەتێک کە چەن ساڵێکە لە لایەن تورکیاوە گیراوەتە بەر و هەڵبەت بە وتەی زۆرێک لە کارناسانی ناوچە ئێتر کەس باوەڕ بە تورکیا ناکات.
-
زەریف: ئێران لەپاڵ خۆڕاگرییە
تشرینی دووهم 09, 2024 15:57جێگری ئێستراتژیکیی سەرۆک کۆمار بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئێران لە پاڵ خۆڕاگریی دایە و دەمێنێتەوە، وتی: زایۆنیستەکان دەبێ بزانن کە حیزبوڵڵا لەو کاتەی لوبنانیان داگیر کرد، پێک هات و بە درێژەدان بە جەنایەت و تاوانەکانیان تەنیا بەرخۆدان بەهێزتر دەکەن.
-
کاربەدەستێکی حەماس: وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئەرکی خۆیان لەهەمبەر قودس بەجێ بێنن
تشرینی دووهم 09, 2024 15:45بەرپرسی نووسینگەی کاروباری قودس لە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس داوای لە وڵاتانی عەربی و ئیسلامی کرد تا ئەرکی خۆیان لە هەمبەر قودسی داگیرکراو بەجێ بێنن.
-
ڕەخنەی کاربەدەستی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەناردەکردنی چەک بۆ ڕژێمی زایۆنیستی
تشرینی دووهم 09, 2024 15:14سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری مافی مڕوڤ لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕۆیتەرز وتی: ئەو وڵاتانەی سەرەڕای پێشێلکردنی بەربڵاوی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە چەک هەناردەی ڕژێمی زایۆنی دەکەن، هانی باقی وڵاتانی لایەنگری شەڕ دەدەن.
-
وشداری ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی سەبارەت بە قات و قڕی لە غەزە
تشرینی دووهم 09, 2024 15:06بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی سەبارەت بە قات و قڕی لە غەزە وشداری دا و خوازیاری ناردنی خێرای یارمەتی بوو بۆ ئەو کەرتە.
-
کاردانەوەی حەماس لەحاند بێ ڕێزی زایۆنیستەکان بە ئاڵای فەلەستین لە ئەمستردام
تشرینی دووهم 09, 2024 08:36سامی ئەبو زوهری ئەندامی باڵای حەماس وێڕای شەرمەزارکردنی دڕاندنی ئاڵای فەلەستین لەلایەن زایۆنیستەکانەوە لە ئەمستردام وتی: ئەم ڕووداوە نیشانی دا کە درێژەدان بە هۆلۆکۆست لە غەززە دەبێتە هۆی بە دی هاتنی کاردانەوەی سروشتی جیهانی.
-
وشداری جیهانیی سەبارەت بە هێرشی هەکرەکان بۆ سەر نەخۆشخانەکان
تشرینی دووهم 09, 2024 07:55تێدرۆس ئەدهانۆم سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، زیادبوونی هێرشی هەکرەکان بۆ سەر نەخۆشخانەکانی وڵاتانی جیهانی ڕاگەیاند و وتی: ئەم هێرشانە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئاسایشی گشتی و ژیانی مرۆڤایەتی لە جیهاندا.
-
زەبری قورسی خۆڕاگری فەلەستین بۆسەر ئەرتەشی تڕۆڕلە غەزە
تشرینی دووهم 09, 2024 07:42خۆڕاگری فەلەستین لە بەیاننامەگەلێکدا باسی تێکشکاندنی دوو تانکی مێرکاوای ئەرتەشی تڕۆڕی کرد لە ناوەندی ئودوگای جبالیا و ناوچەی خەزەنداری لە باکووری ڕۆژئاوای غەزە
-
70 لەسەدی شەهیدانی غەزە ژن و منداڵن
تشرینی دووهم 09, 2024 07:16ڤۆڵکێر تورک، بەرپرسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نزیکەی 70%ی شەهیدانی شەڕی غەززە ژن و منداڵن و دەڵێت: بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی جێگەی شەرمەزارییە.