-
وشدارە نیودەوڵەتییەکان لە حاند کارەساتی مردن بە هۆی برسێتی لە غەززە
حوزهیران 13, 2024 15:07ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە وشداریدان لە حاند زۆر بوونی ڕێژەی مردن بە هۆ برسێتییەوە لە غەززە ڕایگەیاند بێتوو هەنگاوێکی لێبڕاوانە هەڵنەگیرێ بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان و گەیشتنی یارمەتییەکان بەم ناوچەیە، تا مانگی ئۆکتۆبر کارەساتێکی خۆراکی لە غەززە ڕوو دەدات.
-
حەماس: بلینکێن بەرپرسی شێوانی ڕێککەوتنی ئاگربڕە
حوزهیران 13, 2024 10:45بزووتنەوەی حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئانتۆنی بلینکێنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بە بەرپرسی شێوانی ڕێککەوتنی ئاگربڕی غەززە ناو برد.
-
ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی خوازیاری جێبەجێکرانی خێرای بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە غەززە بوو
حوزهیران 13, 2024 09:33تێدرۆس ئەدهانۆم گبریسیۆس سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی خوازیاری جێبەجێکرانی خێرای بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە بوو و پێیداگرت: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم کە بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارنامەیە بۆ هەمیشە کۆتایی بێنن بە ڕەنج و ئازاری بە ملوێنان کەس.
-
وشداری یونیسێف سەبارەت بە مەترسیی مردنی منداڵانی فەلەستینی بە هۆی بەدخۆراکییەوە
حوزهیران 13, 2024 07:00سنووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشی کارەساتباری کەرتی غەززە لەبەر بەردەوامبوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی وشداری دا کە بەدخۆراکی گیانی زیاتر کە سێ هەزار منداڵی فەلەستینی خستۆتە مەترسییەوە.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیسراییل لە غەززە جەنایەتی "تیابردن و بنەبڕکردن"ی ئەنجام داوە
حوزهیران 13, 2024 06:36لیژنەی راستیدۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە ماوەی شەڕی دژ بە کەرتی غەززەدا جەنایەتی "تیابردن و بنەبڕکردن"ی ئەنجام داوە.
-
پزشکانی بێسنوور: لە ماوەی یازدە ڕۆژدا زیاتر لە ٨٠٠ فەلەستینی لە پەلامارەکانی ئیسراییلدا کوژراون
حوزهیران 13, 2024 06:25ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور ڕایگەیاند: لە دەسپێکی مانگی ژوەنەوە زیاتر لە هەشسەد کەس بە هۆی پەلامارە بەربڵاوەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە شەهید بوون.
-
بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ٢٥٠ـمین ڕۆژی ژینۆسایدی ئیسراییلی_ئەمریکایی
حوزهیران 13, 2024 05:56ڕژێمی زایۆنی لە دووسەد و پەنجاهەمین ڕۆژی ژینۆسایدی ئیسراییلی_ئەمریکایی دژ بە فەلەستینییەکان سەرباری بڕیارنامەی تازەی ئەنجومەنی ئاسایش ١٤ فەلەستینی دیکەی لە غەززە بە بۆردومان کردنی ماڵەکانیان شەهید کرد.
-
القدس لنا- 12-06-2024
حوزهیران 13, 2024 05:45میوانی بەرنامە : د.عەلی سوڵتانی فەرد - چاودێری سیاسی
-
وەڵامی حەماس بە بانگەشەکانی زایۆنییەکان سەبارەت بە گۆڕدرانی پێشنیاری ئاگربڕ لە غەززە
حوزهیران 13, 2024 05:40یەکێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حەماس وتی کە حەماس و گرووپە فەلەستینییەکان وەڵامی ئەرێنی و لێبڕشتانەیان داوەتەوە بە پێشنیاری ئاگربڕ و بەم شێوە ڕێگایان بۆ ڕێککەوتن و تەبایی کردۆتەوە.
-
شکستهێنانی ڕژێمی زایۆنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەندامەتیی لیژنەی مافی کەمئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان
حوزهیران 13, 2024 04:40هەڵبژاردنەکانی ئەندامانی لیژنەی مافی کەمئەندامان لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوەچوو و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان دەستیان دایە لێکدانەوە و هەڵبژاردنی ئەندامانی تازەی ئەم لیژنەیە. لەم هەڵبژاردنانەدا، ڕژێمی زایۆنی کە وەکوو بەربژاری ئەندامەتی لە لیژنەکە پێناسە کرابوو، نەیتوانی دەنگی پێویست بە دەست بێنێ و لە ئاکامدا لە بەدەستهێنانی ئەندامەتی لیژنەی مافی کەمئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەرکەوتوو نەبوو.