-
دوو تەقینەوە لە بەغدا،بیناکانی ئەمریکاو ئینگلیز لە عێراق کرانە ئامانج
May 30, 2024 08:34میدیا عێراقیەکان ڕایانگەیاند کە دوو تەقینەوە لە بەغدای پێتەختی وڵاتەکەیان ڕوی داوە کە لەئاکامی دا ٢بینای دەرەکی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کراونە ئامانج.
-
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە ژومارەی شەهیدان لەو کەرتە زۆرتر بوە
May 30, 2024 08:00وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە لە نوێترین ئاماری خۆی دا ڕایگەیاند کە تاکوو ئێستا سی و شەش هەزارو سەدو حەفتاو یەک کەس لە هاووڵاتیانی فەلەستینی لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستەکان دا شەهید بوون.
-
القدس لنا- 29-05-2024
May 30, 2024 07:33میوانی بەرنامە : ئەکبەر مەعسوومی - چاودێری سیاسی
-
خۆڕاگری فەلەستین لە چەندین شوێنی لێواری ڕۆژئاوا هێرشی کردە سەر داگیرکەران
May 30, 2024 07:06هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین بەریان گرت بە پەلاماری داگیرکەران بۆسەر کەمپی تولکەرم و چەند ناوچەیەکی خەلیلی لێواری ڕۆژئاواو داگیرکەرانیش لە پەلامارەکانیان دا چەند کەسیان دەست بەسەر کرد.
-
پێداگری سەرۆک کۆمارانی چین و میسر لەسەر جێگیرکرانی ئاگربڕ لە غەزە
May 30, 2024 05:34سەرۆک کۆماری چین لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاوتا میسریەکەی وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەزە بۆتە هۆی زۆرتربوونی قوربانیانی سڤیل و سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی لەو ناوچە پێداگریشی کرد کە هەنوکە گرینگتیرین بابەتی بەردەم پیکەن جێگیرکردنی ئاگربڕو کۆتایی هێنان بەو شەڕەیە.
-
بەردەوامی دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە ٢٣٦ەمین ڕۆژی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە
May 30, 2024 04:37ڕژیمی زایۆنیستی لە دووسەدو سی و شەشەمین ڕۆژی کۆمەڵکوژکردنی بەردەوامی خەڵکی غەزەدا لە شەوی ڕابردوەوە تاکوو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتەیان تۆپباران و بۆردومان کردەوە.
-
ڕەفەح لەژێر ئاگردا
May 30, 2024 04:34ڕژیمی زایۆنیستی لە بەردەوامی دڕندەکاری و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی کەرتی غەزەدا بەهۆی دەیان پەلاماری ئاسمانی و تۆپبارانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتە هەروا درێژە دەداتە قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل و گەمارۆدانیان.
-
ڕەخنەی ڤینەزوئیلاو کولومبیا لە بێ هەڵوێستی لەهەمبەر قەڵاچۆی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە
May 29, 2024 11:44سەرۆک کۆمارانی ڤینێزۆئیلاو کولومبیا دڕندەکاریەکانی ئەمدوایانەی رژیمی زایۆنیستی لە کەمپی پەرتەوازەو ئاوارەکانی شاری ڕەفەح"یان بە قەڵاچۆ پێناسە کردوو ڕەخنەیان گرت لە بێ هەڵوێستی زلهێزەکانی جیهان و ڕانەگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیانە.
-
حەماس: درێژەی شەر ڕەنگە بەواتای گرتنی زۆرتری زایۆنیستەکان بێ
May 29, 2024 10:44ئەندامێکی بزوتنەوەی حەماس دوێنێ پێداگری کرد کە بەردەوامکردنی شەڕ لەلایەن داگیرکەرانەوە ڕەنگە ببێتە هۆی گرتنی زایۆنیستیکی زۆرتر لەلایەن خۆراگری فەلەستین"ەوە لە کەرتی غەزە.
-
ڕێکخراوی مانگی سوور خوازیاری ئاگربڕ بوو لە کەرتی غەزە
May 29, 2024 08:45فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی مانگی سوور ئەمڕۆ چوارشەم خوازیاری ئاگربڕو مۆڵەتی بردنی بەبێ مەرجی یارمەتی مرۆییانە بوو، بۆ غەزە.