ڕێکخراوی مانگی سوور خوازیاری ئاگربڕ بوو لە کەرتی غەزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427818-ڕێکخراوی_مانگی_سوور_خوازیاری_ئاگربڕ_بوو_لە_کەرتی_غەزە
فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی مانگی سوور ئەمڕۆ چوارشەم خوازیاری ئاگربڕو مۆڵەتی بردنی بەبێ مەرجی یارمەتی مرۆییانە بوو، بۆ غەزە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 29, 2024 08:45 Asia/Tehran

فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی مانگی سوور ئەمڕۆ چوارشەم خوازیاری ئاگربڕو مۆڵەتی بردنی بەبێ مەرجی یارمەتی مرۆییانە بوو، بۆ غەزە.

کیت فۆڕبس"ی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی کۆمەڵگەی مانگی سوور، وتی: یەگجار زۆر پیویستمان بە ڕێگەچارەسەرێکی سیاسی هەیە کە مۆڵەتی ئاگربڕ لەو کەرتە بۆ گەیاندنی یارمەتی فریاگوزاری بڕەخسێنێ.

ناوبراو وتی: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم بۆ ئاگربڕ وتووێژ بکەن تاکوو بتوانین یارمەتیەکانمان بگەیەنینە غەزە.

ڕژیمی زایۆنیستی سەرەڕای سەرمەزارکرانی لەلایەن کۆڕو کۆمەڵە نێونەتەوەیی و ناوچەیەکانەوە هەروا بەردەوامە لەسەر دەستدرێژیەکانی برسیکردنی خەڵک و بوارڕەخساندن بۆ قاتوقڕی لەو کەرتەو بەربەست خستنە سەر ڕێگای بردنی یارمەتی فریاگوزاری.

ڕێکخراوی یامەتی و فریاکەوتنی غەزەش ڕایگەیاند کە لەئاکامی دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە لە ڕەفەح زۆرکەس نوقستان بوون وسوتاون و ژن و منداڵیکی زۆریش بوونە قوربانی.