-
زەریف: ھیوادارم بە ھاریکاریی تەواوی لایەنەکان ڕەوشتی لوبنان جێگیر ببێت
ئاب 14, 2020 19:04وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری لوبنان ھیواداریی دەربڕی کە بە ھاریکاریی ھەموو لایەنە سیاسییەکان لە گۆڕەپانی نێوخۆیی لوبنان، ڕەوشتێکی پاوەجێ لەم وڵاتە مسۆگەر ببێت.
-
زەریف لە دیدار لەگەڵ نەبیە بڕی: ئێران ئامادەی ھاوکارییە لەگەڵ لوبناندا
ئاب 14, 2020 16:51وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، ئامادە بوونی تارانی بۆ ھاوکاری لەگەڵ بەیرووت لەمەڕ دابین کردنی پێداویستییەکانی ئێستای لوبنان ڕاگەیاند.
-
زەریف: ئێران ئامادەی بنیاتنانەوەی لوبنانە
ئاب 14, 2020 12:49وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە: ئێران ئامادەی بنیاتنانەوەی لوبنان و کەیاندنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بەم وڵاتەو ھەروەھا دابین کردنی کارەبایە.
-
پەیامی پیرۆزبایی زەریف بە بۆنەی چواردەھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی خۆڕاگریی لوبنان لە شەڕی ٣٣ ڕۆژە
ئاب 14, 2020 07:18وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، چواردەھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی پڕلەشانازیی خۆڕاگریی لوبنان لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەی لە دەوڵەت و جەماوەری ئەم وڵاتە پیرۆز کرد.
-
زەریف گەییشتە بەیرووتی پێتەختی لوبنان
ئاب 14, 2020 00:14«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی گەییشتە بەیرووتی پێتەختی ئەم وڵاتە.
-
زەریف سبەینێ سەردانی لوبنان دەکات
ئاب 13, 2020 17:35وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی، سبەینێ ھەینی دەگاتە بەیرووت.
-
میشێل عەون: زیانی تەقینەوەکانی بەیرووت ١٥ ملیارد دۆلارە
ئاب 13, 2020 05:16میشێل عون سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاند: ڕادەی زیاتی تەقینەوەکەی بەیرووت ١٥ ملیارد دۆلار خەمڵێندراوە.
-
ڕۆحانی: دەستەڵاتی بەرگریکارانەو چەکەمەنیانەی ئێران بە قازانجی تەواوی ناوچەکەیە
ئاب 12, 2020 18:09سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چەک تفاقی خۆی بۆ بەرەڤانی لە بەرامبەر دەست درێژکاریی بیانییەکان کەڵک وەردەگرێت، وتی:دەستەڵاتی بەرگریکارانەو چەکەمەنیانەی ئێران بە قازانجی تەواوی ناوچەکەیە.
-
هێڵی خۆڕاگری لە غەززەوە تا بەیرووت
ئاب 12, 2020 07:59هێڵی خۆڕاگری لە غەززەوە تا بەیرووت
-
نومایش کردنی ئاڵای لوبنان لە سەر تاوەری ئازادی
ئاب 12, 2020 07:57تاوەری ئازادیی تاران بۆ ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ جەماوەری لوبنان دوای تەقینەوە دڵتەزێنەکەی بەیرووت ڕەنگی ئاڵای لوبنانی بەخۆیەوە گرت.