-
عێراق دوو نەوتبەری گەورە له نهرویژ دهکڕێت
ئاب 18, 2020 10:59وهزارهتی نهوتی عێراق ڕایگەیاند: گرێبهستێکیان لهگهڵ کۆمپانیای «باتسێرڤێس ماندال»ی نهرویژی واژۆ کردووه، بۆ دروستکردنی دوو نەوتبەری گهوره.
-
٢٨ی گەلاوێژ دەستپێکێکی دووبارە
ئاب 18, 2020 02:59کودەتای ئەمریکی_ بریتانیی دژی دەوڵەتی ئەو کاتی ئێران لە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٢ (ئوتی ١٩٥٣) وەبیر ھێنەرەوەی بڕگەیەکی مێژوییە لە ئێرانی ھاوچەرخ دا.
-
بەنێوەندگیری سەرۆک کۆماری عێراق، مەسرور بارزانی و کازمی لەسەر ناردنی موچە رێککەوتن
ئاب 16, 2020 04:02دوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لێکنزیککردنەوەی هەرێم و بەغداد، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر چەند ھەنگاوێکی سەرەکی بەرەو چارەسەرکردنى کێشەکان ڕێککەوتن، لەوانەش بڕیاردرا بە پێی دۆخی دارایی یٔێستای عێراق، لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەک بەشە مووچەیەک لە بەغداوە بۆ ھەرێم بنێردرێت.
-
ئەردۆغان: لە دەریای ناوەڕاست ناکشێینەوە و چالاکیمان لە دەریاکە مافی ڕەوای خۆمانە
ئاب 15, 2020 18:46سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ شەممە 15ی ئاب، ڕایگەیاند لە قەیرانی دەریای ناوەڕاست پاشەکشە ناکەن و پارێزگاری لە مافی خۆیان دەکەن، "ئەوانەی لە سەدەی ڕابردوودا نەیانهێشت بگەین بە سەرچاوەکانی وزە، ئێستا سەرکەوتوو نابن".
-
ئێران: بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە هاوبەشەکانمان لەگەڵ عێراق بۆ ملیۆنێک بەرمیل بەرزدەکەینەوە
ئاب 15, 2020 10:38بەڕێوەبەری کۆمپانیای "ئارۆندان" کە کۆمپانیاکی کەرتی نەوتی ئێرانە رایگەیاند، 60%ی کۆی بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژئاوای ناوچەی کارون لە ڕێگەی کێڵگە هاوبەشەکان بووە لەگەڵ وڵاتی عێراق، پلانی ئەوەشیان هەیە لە داهاتوودا کاری هاوبەش پەرەی پێبدرێت و ئاستی بەرهەمهێنانیش بۆ ملیۆنێک بەرمیل نەوت بەرزبکەنەوە.
-
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
ئاب 12, 2020 15:29ئەمڕۆش ھەروەکو ماوەی ڕۆژان و حەوتەکانی ڕابردوو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان لە ھەڵاجاندا بوو.
-
تورکیا: دوو هەفتەی دیکەی پرۆسەی گەڕان بەدوای وزە لە دەریای ناوەڕاست دەستپێدەکەین
ئاب 10, 2020 18:33هێزی دەریایی تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئاب، ڕایگەیاند لە دوو هەفتەی ئاییندەدا کەشتییەکانیان ڕووپێویی گەڕان بەدوای نەوت لە ڕۆژهەڵاتی دەریایی سپیی ناوەڕاست ئەنجامدەدات.
-
کاردانەوەی ڕووسیا بە ڕێککەوتنی نەوتیی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا
ئاب 08, 2020 18:45مسکۆ بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بە ڕێککەوتنی نەوتی کۆمپانیای ئەمریکی و کوردی سووریا کاردانەوەی نیشاندا و وەک پێشێل کرانی سەروەریی سووریای ڕاگەیاند.
-
کاردانەوەی ئەردۆغان بە ڕێککەوتنی ئەمریکا و کوردی سووریا له بواری نەوت
ئاب 08, 2020 10:41سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕەخنە گرتن لە ڕێککەوتنی نەوتی کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەگەڵ سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لەسەر شوێنگیری کردنی ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن وڵاتەکەیەوە جەختی کرد.
-
ناردرانی یارمەتیی نەوتیی عێراق بۆ لوبنان
ئاب 07, 2020 16:20دەوڵەتی عێراق بۆ یارمەتی دان و ھاوپشتی لەگەڵ دەوڵەت و جەماوەری لوبنان، ئوابەدوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووتی پێتەختی ئەم وڵاتە، دەیان گەڵابە نەوتی ڕەوانەی لوبنان کرد.