-
ئاوات شێخ جەناب: یەکشەممە مووچە دەنێردرێت
کانونی دوھەم 31, 2025 15:20دوای سێ کاتژمێر گفتوگۆ، کۆبونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێڕاق لەسەر پرسی موچە کۆتاییهات و وەزیری دارایی هەرێمیش ڕایگەیاند کە بێتوو سبەی بگەنە ئەنجام ، ئەوا بۆ یەکشەممە مووچە دەنێردرێت.
-
مەرجی نوێی بەغدا بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەغدا
کانونی دوھەم 31, 2025 04:47بەغدا مەرجێکی نوێی بۆ دانی مووچەی فەرمانبەران داناوە و داوای کردووە ژمارەی هەژماری بانکی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەست بکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت ڕاستەوخۆ مووچە بخاتە سەر هەژمارەکانیان
-
بەرپرسێکی کوردی سوریا: تورکیا هاوڵاتیانی مەدەنی لە باکووری سوریا دەکاتە ئامانج
کانونی دوھەم 31, 2025 04:41بەرپرسێکی کوردی سوریا، بە ئاماژەدان بەوەی کە کوردانی ئەم وڵاتە بە دوای جیا بوونەوە و پارچەپارچەبوونی سوریا دا نین ، وتی کە تورکیا بە نیازە بە کوشتنی خەڵکی سڤیل بەنداوی تیشرین لە سوریا کۆنتڕۆڵ بکات
-
ڕەخنەی توندی کاربەدەستێکی عێراقی لە قاچاخی نەوت لە لایەن هەرێمی کوردستانی عێراقەوە
کانونی دوھەم 30, 2025 14:40یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتحی عێراق داوای لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرد کردەوەگەلی جیدی بۆکۆتایی دان بە قاچاخی نەوت و
-
تەندروستیی هەڵەبجە ڕێگە نادات تاقیگەی نەخۆشخانەکان بدرێتە کۆمپانیای تایبەت
کانونی دوھەم 30, 2025 08:16د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەڵێت: تەندروستیی هەڵەبجە ڕێگە نادات تاقیگەی نەخۆشخانەکان بدرێتە کۆمپانیای تایبەت.
-
عەلی حەمەساڵح: جگە لە پارتی، یەکێتی و گۆڕانیش دژی تەوتینی موچەن
کانونی دوھەم 29, 2025 16:35ئهندامی پهرلهمانی کوردستان، ڕایگهیاند، "زمانی ههڕهشهکردن"ی ههرێمی کوردستان زیانی له موچهخۆران گهیاندوه و تائێستا به تهوتین ڕازی نییه و بهمجۆره بڕوات تا 20 ڕۆژی دیکه موچه له بهغداوه ناگاته ههرێمی کوردستان،
-
مەرجی بەغدا بۆ ناردنی موچە
کانونی دوھەم 29, 2025 16:20بەغدا داوا دەکات هەژماری منی رادەست بکرێ و خۆی موچە بخاتە سەر ژمارە بانکی موچەخۆران.
-
پێداچوونەوە بە یاسای وەرگرتنی نەوت لە هەرێمی کوردستان
کانونی دوھەم 29, 2025 08:45وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیاند، حکومەتی عێراق پڕۆژە یاسایەکی سەبارەت بە وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و تێچووەکانی پێشکەشی پەرلەمان کردووە.
-
ڕەنگە پێش جەژنی نەورۆز کابینەی دەیەمی هەرێم پێکبێ
کانونی دوھەم 28, 2025 15:06سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وادهى پێکهێنانى کابینهى دهیهمى حکومهتى ههرێمی ئاشکرا کرد و وتی: "لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم و لهوانهیە بەر لە جەژنی نەورۆز کابینەی دەیەم پێکبهێنرێت.
-
داهاتی نانەوتیی هەرێم ئاشکرابوو
کانونی دوھەم 28, 2025 11:05مستەفا کەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی پهڕڵهمانى عێراق : حکومەتی فیدراڵی بەشێوەیەکی نافەرمیی ، داهاتی تۆمارکراوی نانەوتیی ساڵانەی هەرێمی کوردستانی لایە ، کەدەگاتە نزیکەی چوار ترلیۆن دینار، داواشیکردووە، بەغدا بەشێوەیەکی خێرا وردبینی لەو بابەتەدا بکات