مەرجی بەغدا بۆ ناردنی موچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i435370-مەرجی_بەغدا_بۆ_ناردنی_موچە
بەغدا داوا دەکات هەژماری منی رادەست بکرێ و خۆی موچە بخاتە سەر ژمارە بانکی موچەخۆران.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2025 16:20 Asia/Tehran
  • مەرجی بەغدا بۆ ناردنی موچە

بەغدا داوا دەکات هەژماری منی رادەست بکرێ و خۆی موچە بخاتە سەر ژمارە بانکی موچەخۆران.

سەرچاوەیەکی ئاگادارە به میدیاکان رایاگەیاندووە کە بەغدا دەیەوێت موچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین بکرێت، خۆ ئەگەر فەرمانبەرێک هەژماری منی کردبێت، دەبێت حکومەتی هەرێم تەواوی دۆسیەکە ڕادەستی بەغدا بکات.ئەو سەرچاوە وتویەتی، بەغدا دەیەوێت ڕاستەوخۆ لە بەغداوە موچە بخرێتە سەر هەژماری فەرمانبەران، جا ئەگەر تەوتینە یان هەژماری منە، بەو پێیە بێت بەغدا پارە بۆ هەرێم نانێرێت بەڵکو ڕاستەوخۆ پارەی موچە دەخاتەسەر هەژماری فەرمانبەرەکە.