-
چوارچێوەی ھەماھەنگیی عێراق: ڕێز دەگرین لە کشانەوەی نوێنەرانی ڕەوتی سەدر
حوزه‌یران 14, 2022 12:15ھاوپەیمانیی چوارچێوەی ھەماھەنگیی لایەن و ڕەوتە شێعەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێز دەگرین لە بڕیاری فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر بۆ کشانەوەی لە پەرلەمان.
-
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ سه‌در: خۆمان حکومه‌ت پێکده‌هێنین
حوزه‌یران 13, 2022 02:34چوارچێوەی هەماهەنگی (شیعه‌کان) له‌نامه‌یه‌ک دا پێشوازیی لەدەستلەکارکێشانەوەی په‌رله‌مانتارانى کوتلەى سه‌در لەپەرلەمان دەکات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌تەنها حکومەت پێکدەهێنین".
-
بۆ چارەسەریی چەقبەستوویی ئێستای عێراق پێشنیاری ھەڵبژاردنێکی پێشوەختەی دیکە دەکرێت
May 31, 2022 06:24سه‌رکرده‌یه‌کی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند: یه‌کێک له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنی چه‌قبه‌ستویی سیاسیی ئێستای عێراق، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان و هه‌نگاونانه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌ختی دیکه.
-
پەرلەمانتارێکی عێراقی: هه‌ر لێکترازان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک کاریگه‌ریی له سەر هه‌موو ناوچه‌کانی وڵات داده‌نێت
May 27, 2022 11:28«مه‌حمود حه‌یانی» ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی «فه‌تح» له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند: کێشه و جیاوازییەکانی نێوان ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سیاسین و ڕەھەندی دیکەی نییەو بەم پێیە هه‌ر لێکترازان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کیش ڕاستەوخۆ کاریگه‌ری و لێکه‌وته‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کانی وڵات ده‌نێت.
-
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی : هیچ لایه‌نێکی ناو چوارچێوه‌که‌یان نەچووەته پاڵ هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵییەوە
May 13, 2022 10:35چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شێعەکانی عێراق ره‌تی کرده‌وه، هیچ لایه‌نێکی ناو چوارچێوه‌که‌یان چووبێته پاڵ هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵییەوەو راشیگه‌یاند: هیچ هێزێکی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سێقۆڵی رێک نەکەوتووە، ئامانج له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه چه‌واشه‌کردنی رای گشتییه.
-
مەزاری شەھید سەدر دەکرێ بە ژوانگەی ڕێککەوتن
May 06, 2022 13:48بەرنوێژو وتاربێژی نەجەفی پیرۆز، بانگهێشتی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدری کرد بۆ مەزارگەی شەهید سەدر، بەمەبەستی یەکخستنی ماڵی شیعە و کۆتایی هێنان بە چەقبەستویی سیاسی لە عێراق.
-
پێشوازیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە دەستپێشخەرییەکەی «چوارچێوەی ھەماھەنگی» بۆ چارەسەریی قەیرانی سیاسیی ئەم وڵاتە
May 05, 2022 14:10یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە دەستپێشخەرییە نۆ بڕگەییەکەی ئەم دواییەی چوارچێوەی ھەماھەنگی شێعەکانی ئەم وڵاتە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی پێشوازیی کرد.
-
پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەستپێشخەرییەکەی «موقتەدا سەدر» پەسەند دەکەن
May 05, 2022 00:07هاوپەیمانی «عێراقی سەربەخۆ» کە لە ١٥ پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق پێکهاتووە دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدری پەسەندکرد و رایگەیاند: حەوتەی داهاتوو کۆبونەوەی فراوان لەگەڵ سەرجەم پەرلەمانتارە سەربەخۆکان ئەنجام دەدات بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
-
داخوازیی سەدر لە ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق بۆ پێک‌ھێنانی دەوڵەت
May 04, 2022 23:03ڕابەری ڕەوتی سەدر وێڕای ئەمەی کە داوای لە نوێنەرانی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق کرد کە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا دەوڵەتی تازە پێک بێنن، وتیشی: ھاوپەیمانیی سێ قۆڵی دەنگ بە ئاوا دەوڵەتێک دەدات، بەڵام ڕەوتی سەدر بۆخۆی بەشداریی تیادا ناکات.
-
دەستپێشخەرییەکی نوێی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ دەرباز کردنی عێراق لە قەیران و چەقبەستوویی
May 04, 2022 07:21چوارچێوەی هەماهەنگی ئه‌مڕۆ چوارشەممە دەستپێشخەرییەکی نوێی راگه‌یاند بۆ دەرچون لەو قەیرانەی ئێستا که عێراقی تیادایه و جەختی لەوە .کردووەتەوە کە، بۆ رەچاوکردنی ماوەی دەستوریی پێکهێنانی حکومه‌ت، داوا لە هەمو لایەنەکان دەکەن لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و گفتوگۆ لەسەر چارەسەره‌کانی ئه‌م دۆخه بکەن، بەبێ هیچ چەشنە شەرت و مەرجێک.