-
بەڕێوەچوونی دوایین دیبەیتی تەلەفزیۆنی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران
تهمووز 03, 2024 10:15دوایین دیبەیتی تەلەفزیۆنی دوو بەربژێری خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران شەوی ڕابردوو بە بەشداری مەسعودی پزیشکیان و سەعید جەلیلی بەڕێوە چوو.
-
٢١ هەزار فەلەستینی لەنێو گرتوخانەکانی ڕژیمی زایۆنیستیدا دەست بەسەرن
تهمووز 03, 2024 09:50ئاشکرابوونی بەڵگەنامەیەکی شاباک: ٢١ هەزار فەلەستینی لەنێو گرتوخانەکانی ئەو ڕژیمەدا دەست بەسەرن.
-
پەرتەوازەبوونی ٢٥٠ هەزار فەلەستینی لە خان یۆنس
تهمووز 03, 2024 09:46ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارەو پەرتەوازە فەلەستینیەکان واتە ئانڕوا ڕایگەیاند کە ٢٥٠ هەزار کەس لە خەڵکی شاری خان یۆنس ناچار کراون ماڵ و زێدی خۆیان بەجێ بهێڵن و هیچ شوێنێکی دڵنیا لەو دەڤەرە نەماوە.
-
ژماری شەهیدانی غەززە؛ ٣٧ هەزار و ٩٢٥ کەس
تهمووز 03, 2024 09:15وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە سی و حەوت هەزار و نۆسەد و بیست و پێنج کەس.
-
حەماس: هەرتەنیا خەڵکی فەلەستین بڕیار دەدەن لەسەر داهاتووی غەزە
تهمووز 03, 2024 08:40وتەبێژی حەماس لە گوتارێک دا پێداگری کرد کە ئەوە هەرتەنیا خەڵکی فەلەستینن کە بڕیار دەدەن لەسەر داهاتووی غەزە لەدوای شەڕو ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنیست هیچ ڕۆڵێکیان نابێ.
-
ئۆلیانۆف: ڕۆژاوا لە بایکۆت کردنی ڕووسیادا ناکام بووە
تهمووز 03, 2024 08:15نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا وتی: تەگەرەنانەوە و بایکۆتەکانی ڕۆژاوا دژ بە ڕووسیا بەرەوڕووی شکست بۆتەوە.
-
دوو ئەستێرەیەک کە لە قۆناغی پێشفیناڵی یۆرۆ ٢٠٢٤ بەرامبەر بە یەک دەوەستن
تهمووز 03, 2024 06:46تیمی هەڵبژاردەی فەرەنسا و تیمی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە قۆناغی پێشفیناڵی ڕکابەرایەتییەکانی یۆرۆ ٢٠٢٤ پێکەوە دەچنە مەیدان و بەم چەشنە لەم قۆناغەی ڕکابەرایەتییەکاندا ئێمە بەرامبەری یەکتر وەستانی دوو ئەستێرەی فوتباڵ دەبینین، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کیلیان ئێمباپە.
-
بەڕێوەچوونی پێشانگەی "ئێلێکامپ" لە ئێران
تهمووز 03, 2024 06:35بیست و حەوتەمین پێشانگەی "ئێلێکامپ" لە ئێران بە بەشداریی ٥٠٠ کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەوەیی و کۆمەڵێک کۆمپانیای ستارتاپی لە پێناو یارمەتیدانی گەشەی ئابووریی دیجیتاڵ لە ئێران بە ئامادەبوونی وەزیری بەدالە و تەکنۆلۆژیای زانیاری و ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژی شەممەوە دەست پێ ببوو، سێشەممە کۆتایی هات.
-
مهسعود بارزانى دهچێته بهغدا
تهمووز 03, 2024 04:46مهسعود بارزانی سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاره چوارشهممه،دوای شهش ساڵ بهسهردانێک بگاته بهغدا و لهگهڵ سهرۆک کۆمار و سهرۆک وهزیران و بهرپرسانی دیکهی عێراق کۆببێتهوه.
-
سەرۆک کۆماری عێراق: لێدوانی نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا، دەسدرێژیکردنە سەر سەربەخۆیی دەزگەی دادەوانیی عێراقە
تهمووز 02, 2024 09:20سەرۆک کۆماری عێراق لە کاردانەوە بە لێدوانی نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەوانیی عێراق، وتی: ئەو لێدوانە نەک هەر دەسدرێژیکردنەسەر کەسایەتی "فایق زەیدان"ـە بەڵکوو چەشنیک دەسدرێژی کردنەسەر سەربەخۆیی دەزگەی دادەوانیی عێراقیش بەئەژمار دێ.