-
کۆبوونەوەی شانگهای ٢٠٢٥ لەگەڵ هاتنی سەرۆکی وڵاتان
ئاب 31, 2025 13:39زیاتر لە ٢٠ ڕێبەری جیهان، ئەمڕۆ لە تیانجینی چین کۆبوونەوە هەتا لە بارەی گرینگترین کێشە و ئاستەنگەکانی جیهان باس وتووێژ بکەن.
-
کارگەی هونەرە وێناکراوەکان (ئێرانی من)
ئاب 30, 2025 09:32بە بۆنەی هەفتەی دەوڵەت، کارگەی هەرە گەورەی فێرکاریی هونەرە وێناکراوەکان بە ناوی "ئێرانی من" دوانیوەڕۆی هەینی، ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی ١٠٠ کس لە بەشداربووان لە بەشگەڵی هونەرە وێناکراوەکان، کارگەکانی تایبەت بە نیگارەکێشان، جواننووسین، کالیگرافی، تەزهیب و نیگارگەری، میکس-میدیا و تابلۆە مۆدێرنەکان لە کۆمەڵگەی فەرهەنگی هونەریی تاوەری ئازادیی تاران بەڕێوە چوو.
-
پێشبڕکێی ڕاکردنی سەر شەقام لە تاران
ئاب 29, 2025 07:51پێشبڕکێی ڕاکردنی سەر شەقام لە شاری تارانی پێتەخت بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئیقتیدار سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی بە بەشداریی ڕاکەران لە تەمەنی جیاوازدا لە ڕێگەی ئیمامزادە حەسەن (ع) و باخەڕێی حەزرەتی زەهرا (ع) بەڕێوە چوو.
-
پێشبڕکێی تۆپی پێ لەنێوان ئیستقلال و زۆب ئاهەن
ئاب 27, 2025 05:47لە چوارچیوەی هەفتەی دووەمی خولی سەرەکیی تۆپی پێی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ئاب، پێشبڕکێی نێوان دوو تیپی ئیستقلالی تاران و زۆب ئاهەنی ئیسفەهان لە یاریگای شەهیدانی شەهری قودس بەڕێوە چوو.
-
سەردانی پەیامنێران لە پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی تالقان بۆ تاران و ئەلبۆرز
ئاب 26, 2025 12:26کۆمەڵێک لە پەیامنێران سەردانی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی تالقان بۆ تاران و ئەلبۆرزیان کرد.
-
ڕێوڕەسمی تازیەداریی شەھیدبوونی ئیمام ڕەزا (دخ) بە ئامەدەبوونی ڕێبەری شۆڕش
ئاب 24, 2025 11:41حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ڕێوڕەسمی تازیەداریی شەھیدبوونی ئیمام ڕەزا (دخ) لە نێو چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکدا ، وتە و ھەنگاوەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی بۆ بەچۆکداھێنان و گوێڕایەڵ کردنی گەلی ئێرانی بە بێڕێزی بە ئێرانیان زانی و جەختیکردەوە : گەلی ئێران لە چاوەڕوانیەکی ئاوا کرێت بەتوندی ڕەنجاوە و لە ھەمبەر ئەم داواکاریەدا بە ھێزەوە ڕادەوەستێت .
-
شینگێڕانی 28ی سەفەر لە هەمەدان
ئاب 22, 2025 07:05بەبۆنەی ٢٨ی سەفەر، سالڕۆژی ڕەحلەتی پێغەمبەری ئیسلام (ع) و شەهیدبوونی ئیمام حەسەن موجتەبا (ع)، ڕێوڕەسمی شینگێڕان لە هەمەدان بەڕێوە چوو.
-
سەردانەکەی مەسعوود پزشکیان بۆ بیلاڕووس
ئاب 21, 2025 09:01مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە گەشتەکەیدا بۆ بیلاڕووس لە پرێس کونفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ سەرۆک کوماری ئەو وڵاتە ، ڕایگەیاند، پەیوەندییەکان لەگەڵ بیلاڕووس لە بەرزترین ئاستی مومکین بەڕێوەدەچێت و ئەم سەردانەش خاڵی وەرچەرخانە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا، کە بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا و لە پەرەسەندنی پڕوسەی هاوکارییەکاندا شایەتی دەرئەنجامەکانی دەبین.
-
شەپۆڵی گەرما لە ئەهواز
ئاب 20, 2025 07:40گەرمیی هەوا لە شاری ئەهوازی پارێزگای خووزستان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا تا پلەی ٤٧ی سیلیزی بەرز بووەتەوە.
-
سەفەری سەرۆک کوماری ئێران بۆ ئەرمەنستان
ئاب 19, 2025 08:41مەسعوودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئێران لە چوارچێوەی سەفەرێکی فەرمی و بە بانگهێشتی کاربەدەستانی ئەرمەنستان گەیشتە ئیرەوانی پێتەختی ئەو وڵاتە .