زەعفەران ، زێڕی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/tv/کورتە_بەرنامە-i306956-زەعفەران_زێڕی_ئێرانی
بۆ دیتنی بەڵگە فیلمی زەعفەران کە لە کاناڵی سەحەری کوردی دوبلە کراوە ، دەتوانن سەردانی لینکی خوارەوە بکەن :
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2017 03:47 Asia/Tehran

بۆ دیتنی بەڵگە فیلمی زەعفەران کە لە کاناڵی سەحەری کوردی دوبلە کراوە ، دەتوانن سەردانی لینکی خوارەوە بکەن :

https://goo.gl/LbpTCK

 

مەزرای زەعفەران لە پارێزگای خوراسان

سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی زەعفەران :

مرۆڤ ئارام دەكاتەوە

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی كە لە زانكۆیەكی تاران ئەنجام دراوە، خواردنی 30 دڵۆپە لە زەعفەران بە 3 جار لە رۆژێكدا، دەبێتە هۆی چارەسەركردنی خەمۆكی و مرۆڤ ئارام دەكاتەوە.

بەرگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەكات

توێژەرانی مەكسیك رایان گەیاند، بەكارهێنانی زەعفەران بەرگریی لەش بەرامبەر شێرپەنجە زیاد دەكات و پاش تووشبوونیش دەتوانێ بەرگری لە سەرهەڵدانەوەی شێرپەنجە بكات.

بینین بەهێز دەكات

توێژینەوەیەكی بەریتانی ئەمەی سەلماندووە كە خواردنی زەعفەران بینین بەهێز دەكات و چاو لە كزبوون دەپارێزێت.