پێداگریی عەراقچی لەسەر بەردەوامی ڕۆڵگێڕانی قەتەر لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448256-پێداگریی_عەراقچی_لەسەر_بەردەوامی_ڕۆڵگێڕانی_قەتەر_لەپێناو_کەمکردنەوەی_گرژییەکان_لە_ناوچەکە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ شاندی ناوبژیوانی حکومەتی قەتەر، بە ئاماژە بە بەردەوامیی ڕۆڵگێڕانی قەتەر لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئێستای ناوچەکە، جەختیشی کرد لەسەر گرنگایەتیی بەردەوامبوونی وتووێژ و ڕاوێژی نێوان وڵاتانی ناوچە.
(last modified 2026-11-18T15:38:16+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2026 19:06 Asia/Tehran
  • پێداگریی عەراقچی لەسەر بەردەوامی ڕۆڵگێڕانی قەتەر لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ شاندی ناوبژیوانی حکومەتی قەتەر، بە ئاماژە بە بەردەوامیی ڕۆڵگێڕانی قەتەر لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئێستای ناوچەکە، جەختیشی کرد لەسەر گرنگایەتیی بەردەوامبوونی وتووێژ و ڕاوێژی نێوان وڵاتانی ناوچە.

 

شاندی قەتەری کە بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی قەتەر سەردانی عومانی کردووە، لەم دیدارەدا کە لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوە چوو، دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران خستە بەر باس و لێکدانەوە. عەراقچی لە مەسقەت  بۆ بیروڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە توانا و پوتانسیەلی ڕێڕەوی ترانزێتیی باکوور- باشوور لە کۆبوونەوەیەکی سێ لایەنە بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، عومان و ئۆزبەکستانیش بەشداریی کرد.