فیلمی سینەمایی
-
فیلمی سینەمایی سڵاو مۆمبای
تشرینی دووهم 05, 2022 07:41فیلمی سڵاو مۆمبای لە بارەی خوێندکارێکە بە ناوی عەلی کە لە لقی پزیشکی دا لە بۆمبای دەخوێنێ . بە ھەڵکەوت ھاووڵاتیەکی خۆی لە مردن رزگار دەکات کە لە نێوەدا ھەندێ رووداو دەقەومێ...
-
فیلمی سینەمایی ئاوێنەی تەنیشت
تشرینی یهکهم 29, 2022 12:58فیلیمی سینەمایی کۆمێدیی « ئاوێنەی تەنیشت» باسی بەسەرھاتی توشی ڕووداو ھاتنی ترۆمبیلێکی گرانباییە کە مورتەزا بە بۆنەی ساڵگەڕی دەزگیراندارییەکەیەوە بە دزییەوە لە فیتەرگە دەیباتە دەرەوە.
-
فیلمی سینەمایی ئەوچۆلاییه تەنیایی
تشرینی یهکهم 22, 2022 17:59ئەم فیلمە سەربوردەی پیاوێکی شەست و چەند ساڵەیە بە ناوی " قەوامی" کە بە تەنیایی لە ماڵە کۆنەکەی خۆی دا ژیانێکی هێور و رێکوپێکی هەیە . خەڵوەتی تەنیایی ئەو بە گەڕانەوەی "شەیدا" ی نەوەی لە هەندەرانەوە تێکدەچێ .
-
فیلمی سینەمایی ژنەکان فریشتەن
تشرینی یهکهم 08, 2022 15:01ژنێکی ساماندار کە عاشقی مێردەکەیەتی و پێشانگە و ماڵەکەی بە ناوی کردووە ، لە سەفەرێک دا ( کە ئەنجامیش نادرێ) ، لە ناپاکیی شوەکەی دەگات و بە یارمەتی ھاوڕێیەکی خۆی نەخشەیەک دادەنێ تا سامانەکەی بستێنێتەوە و مێردەکەی بکاتەوە ھەمان رووت و رەجاڵەکەی جاران .....
-
فیلمی سینەمایی بیست و یەک ڕۆژ دواتر
تشرینی یهکهم 01, 2022 11:03مورتەزا پاڵەوانێكی تازەلاوە كە لەپێشەكی دا وەك كوڕێك دەناسێنرێ كە عاشقی فیلمسازیە و دونیای تایبەت بە خۆی هەیە . بەڵام بە تێپەڕینی چەند خولەكێك لە چیرۆكەكە ، مورتەزا خەونەكانی وەلانەدێ و دەبێ بە پێاوێكی تێكۆشەر كە دەبێ دەرزیەكی یەك میلیون تمەنیی بە هە شێوازێك وەدەست بێنێ تا لەم رێگەوە نەهێڵێ دایكی ئیفلیج بێت .
-
فیلمی سینەمایی پەنابەر
ئهیلوول 24, 2022 10:57ئەم فیلیمە بەسەرھاتی سەحابەیەکی پێغەمبەری سەردار(ص)ـە کە دوابەدوای بیستنی ھەواڵێکی لە بارەی ئەمەی کە شاری مەککە ئیسلامی ھێناوە، لە حەبەشە دەگەڕێتەوە، کەچی لە نزیکی مەککە....
-
فیلمی سینەمایی هەیهات
ئهیلوول 17, 2022 11:03فیلمی سینەمایی «ھەیھات» چوار چیرۆک دەگێڕێتەوە کە ھەرکام بە جۆرێک دەچنەوە سەر ئیمامی حسەین(ع) و کەربەلا بە تەوەرەی عاشوراو ڕاپەڕینەکەی حەزرەتی سەییدۆشوھەدا(ع)
-
فیلمی سینەمایی ژنی تێکۆشەر
ئهیلوول 10, 2022 10:19فیلمی ژنی تێکۆشەر بە سەرھاتی ئافرەتێکی خوێندەوارە بە ناوی مەھتابە کە توشی گرفتی تاکەکەسیەو ھانا بۆ ھەر کارێک دەبات بەنیوەچڵی وازی لێ دێنێ. ئینجا لە درێژەدا بڕیاری بووژاندنەوەی کارێکی وەبەرھێنان دەکات کە لەم پەیوەندییەدا ڕووبەڕووی لەمپەری زۆر دەبێتەوە....
-
فیلمی سینەمایی گەیشتن بە مانگ
ئهیلوول 03, 2022 10:07ئەم فیلمە بەسەرهاتی ژیانی ئیحترام سادات و فرووغ خانە کە لە ماڵێکدا بەڵام جیا لە یەکتر دەژین و پتر لە 20 ساڵیشە چاوەڕێی کوڕەکانیانن....
-
فیلمی سینەمایی سووپەرستار
ئاب 27, 2022 09:21فیلمی سینەمایی سووپەرستار باسی ژیانی ئەکتەرێکی به ناوبانگی سینەمای ئێران دەکات. لەم فیلمەدا هەندێک ڕووداو بۆ ئەکتەرێک به ناوی کورش زەند دەقەومێ که دەبێته هۆی پەشیمان بوونەوەی له هەندێک ئاکار و هەڵسووکەوتی ناحەز...فەرموون بۆ دیتنی ئەم فیلمه....