وتاردانی ڕێبەری شۆڕش لە سالڕۆژی ١٩ی بەفرەنبار و بەبۆنەی ئاژاوەگێڕییەکان 2026/01/10
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ لە ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی مێژوویی و سەرکەوتووی خەڵکی قوم لە ١٩ی ژانڤییەی ١٩٧٨ لەدیداری هەزاران کەس لە خەڵکی بڕوادار و بەجۆش و خرۆشی ئەو شارە، وێڕای ئاماژە بە هەندێ ڕووداوی تێکدەر و وێرانکەر لە وڵاتدا فەرمووی: کەسانێک هەن کە کاریان خراپ کردن و وێرانکردنە هەربەوجۆرەی کە دوێشەو لە تاران و چەند شوێنێکی دیکە، ژمارێک ئاژاوەگێڕ و تێکدەر هاتن و چەند بینایەکی وڵاتەکەیانیان وێرانکرد بۆ ئەوەی بەدڵی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بێ .