زنجیرەی بووکەڵەیی کڵاوسوور
کلاەقرمزی ، ناوی کاراکتێرێکی بوکەڵەی ئێرانییە کە لە لایەن ئێرەج تەهماسب و حەمید جبلی ئافرێنراوە و بە دەستی مەرزیە مەحبوب دیزاین و ساز کراوە .
فیلمە سازکراوەکانی ئەو بوکەڵەیە لە پڕ فرۆشترین فیلمەکانی مێژووی سینەمای ئێرانە . کڵاوسوور بە زیاتر لە دوو دەیە چالاکی لە سینەما و تەلەڤیزیۆن ، لە بوکەڵەیەکەوە بوو بە دیاردەیەکی فەرهەنگیی کە توانی بینەرێکی زۆر لە نێو چەندین نەوەدا پەلکێشی خۆی بکات .
کلاەقرمزی لە ساڵی 1388 ی هەتاویدا لە گەڵ چەند بوکەڵەی دیکە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی تایبەتی نەورۆزدا دیسان گەڕایەوە تەلەڤیزیۆن و لەو ساڵەدا زیاترین بینەری هەبوو .
تایبەتە بەرنامەکانی کلاەقرمزی تا ئێستاش درێژەیان هەیە .
بەڕێوەبەری دوبلاژ : محەمەد فەرەیدونی
کاتی بڵاوبوونەوە : 20:00بە کاتی ئێران ، 19:30بە کاتی عێراق