بەرنامەی وێستگە گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتییە و ئامادەکارەکەی مەیسەم فەرزامییە و هەموو ڕۆژێک 17 بەکاتی ئێران و 16:30 بەکاتی هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

هەروەکی بەنێوەکەی ڕا دیارە ئەوبەرنامەیە لە وێستگەی جۆربەجۆردا دەوەستێ و بابەتێک دێنێتە گۆڕێ و گفتگۆی لەسەر دەکات.لەبەرنامەی وێستگەدا ، شارەزایان ، هونەرمەندان ، کارسازان ، وەرزشوانان و کەسایەتییە کاریگەرەکانی کۆمەڵگا بەشداردەبن .

وێستگەکەمان شەممان بە تیپی مۆسیقا و گۆرانیبێژەوە دەسپێدەکات و تاکۆتایی حەوتە لەوێستگەکانی فەرهەنگ ، تەندروستی ، خاووخێزان ، ئابووری و وەرزش دەوەستێ .
لەوێستگەدا ئاگاداری هەموو بابەت و بەرنامە و بڕگەیەکی کەناڵی سەحەری کوردی دەبن، لەکاتی بڵاوبوونەوەیان بگرە تا ئەوەی لە ڕادیۆکوردی دەیبیسن ، وێستگە هەواڵ و زانیاری گۆڕانکاریی و دوایین دەسکەوتە تەکنۆلۆژییەکانی پێیە.

هاوڕێی وێستگە سەفەردەکەین بۆ ڕابردوو و لاپەڕەی بیرەوەرییەکان هەڵدەدەینەوە.هاوڕێی وێستگە لەنێو شەقامەکانی کۆمەڵگادا پیاسەدەکەین و داواکاریی و پەرۆشییەکانی لێک دەدەینەوە.کەواتە لەوێستگەدا لەگەڵمان بن و ئاگاداربن لەوەی بەنیازن بیزانن.

 

ئه‌یلوول 07, 2023 12:35 UTC