ئاوێنەی وەرزشی هەر وەک لە ناوەکەی دا دیارە، بەرنامەیێکی وەرزشییە و لە بەشی جۆراوجۆری وەکوو ڕووداوەکانی وەرزشی ئێران، کوردستانی ئێراق، تورکیا و ئێران پێک هاتووە و لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەی تەنز چاوێک دەخشێنێتە سەر ڕووداوەکانی وەرزشی.

هەروەها لە بەشی تەندرووستی دا هەموو حەوتەیێک کارناسێک پێشنیار و ڕێکارەکانی خۆی ئاراستە دەکات. یارییە ناوچەییەکانیش بڕگەیێکی دیکەی ئەو بەرنامەیە کە هەوڵ دەدات بە چەشنێک هەندێک لەو یارییانە کە لە سەروبەندی لە بیرچوونەوەیە، ببووژێنێتەوە. ئامادە بوونی میوان لە بەرنامەی ئاوێنەی وەرزش بینەرەکان لەگەڵ کەسایەتییەکی وەرزشی  بەناوبەنگ ئاشنا دەکات.

بینەرانی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر ئەتوانن هەموو حەوتەیێک شەوی هەینی بینەری ئەو بەرنامەیە بن.

 

تشرینی یه‌که‌م 31, 2015 13:24 UTC