زنجیرە درامای مریەمی موقەددەس
زنجیرە درامای مریەمی موقەدەس ناوی زنجیرەیەکی ئێرانیە لە نووسین و دەرھینانی شەھریار بەحرانی . ئەم زنجیرەیە بەرھەمی ساڵی 2000 ی زایینیە.
لەم زنجیرە درامایەدا زیاتر لە 90 ئەکتەر نواندنیان ھەبووە و شەبنەم قولی خانی رۆڵی حەزرەتی مریەمی بینیوە(دخ) .
16 ساڵ بەر لە لەدایکبوونی مەسیح کاتێک کە خەڵک چاوەڕوان بوون مەسیحای وادەکراو دەرکەوێ ، عیمران دەبێتە خاوەنی کچێک و دایکی ناوی دەنێ مریەم و لەبەر ئەوەی کە پێش بە دونیا ھاتن بەڵێنی داوە تا کاتی پێگەیشتن بیخاتە خزمەتی پەرستگەی پیرۆز ، دەچێتە پەرستگە ، بەڵام تا ئەو کاتە ھیچ کچێک رووی نەکردووەتە پەرستگە .
حەزرەتی زەکەریا ھەوڵ ئەدات سەرباری نەیارەتی ھەموو زانایانی ئایینیی جوولەکە ، مریەم لە پەرستگە بمێنێ و وردە وردە بەو ئیلھاماتەی بە مریەم دەکرا ، خەڵک رووی تێدەکەن .
بەڵام دوای رووداوێک مریەم لە پەرستگە دەردەکرێت و لە ھەمان کات دا بە ویستی خوا مریەم دووگیان دەبێ و ئەم بابەتە گومانی خراپ لای خەڵک دروست دەکات .
ھێروود کە لە بە دونیاھاتنی زارۆکەکە دەترسێ ، فەرمانی کوشتنی دەردەکات بەڵام منداڵەکە دێتە سەر دونیا و بە قسە کردن لە نێو بێشکەدا ھەموان سەرسام دەکات .
کاتی بڵاوبوونەوە :
22:30 بەکاتی ئێران و 22:00 بەکاتی عێراق