پژمان
لەم زنجیرە درامایەدا ، پێژمان جەمشیدی ، لە یاریزانانی پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ، رۆڵی خۆی یانی ئەستێرەی پێشووی پێرسپۆلیس دەبینێ .
ئەو رۆڵی یاریزانێک دەبینێ کە بۆ چوارەمین وەرزی بەدوای یەک دا و سەرباری ھەوڵی زۆر ، نەیتوانیوە یانەیەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە . پێژمان سەرباری ئەوە، ھەر لە حاڵ و ھەوای نێوبانگ دایە . ئەو لە گەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەکانی بەدوای یانەیەک دا دەگەڕێ و لەم رێگایەدا رووداوی خۆش و سەرنجڕاکێشی بو دێنە پێش...
دەورگێڕان :
پێژمان جەمشیدی - سام درەخشانی - بەھارە رەھنەما - بیژەن بەنەفشەخا- شەقایەق دێھقان و ڤیدا جەوان . ...
دەرھێنان :
سرووش سێححەت
ئامادەکردنی :
موحسین چگینی
کاتی بڵاوبوونەوە :
23:15 بە کاتی تاران و 21:45 بە کاتی هەولێر