رۆژ و رۆژگارێک زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنیی لە دەرھێنان و نووسینی ئەمڕوڵڵا ئەحمەدجوویە .

چێرۆکی جەردەیەکی بەنێوبانگ بە ناوی مورادبەیگ کە لە شەڕێک دا لە گەڵ تاقمێکی جەردەی دیکە بریندار دەبێ و لە لایەن بنەماڵەیەکی گوندنشین لە مردن رزگاری دەبێ و لە ماوەی ژیان لە گەڵ ئەم لادێ نشینانە گۆڕانکاریەکی قوڵ لە ژیانی دا روو ئەدات . بەرەبەرە بە درێژایی چیرۆکەکە دەگۆڕێ و دەبێ بە کەسێکی باش و ساڵح .رۆژ و رۆژگارێک لە راستی دا چیرۆکی پێشگەیشتنی مرۆییە . ئەمڕوڵڵا ئەحمەدجوو کە خۆی ئەم شێوازە ژیانەی تاقی کردووەتەوە، دیمەن و ئەکشنەکانی زور ئاسایی و سروشتی دیزاین کردوون .

ئەکتەرە سەرەکیەکانی ئەم فیلمە بریتین لە :خوسرەو شەکیبایی ( مورادبەیگ)ژالە عۆلۆڤ ( پوورە لەیلا)جەمشید لایەق ( قولی خان)محەمەد فەیلی ( نەسیم بەیگ ، بەسیم بەیگ )حسێم پەناھی (گوڵا ئاقا لە لاوی دا )شۆھرە سوڵتانی ( مەعسوومە )مەحموود جەعفەری ( شەعبان باوکی گوڵ ئاقا)گەوھەر خێرئەندیش( نێرگس)کۆچکردوو پەرویز پوور حوسەینی ( قودرەت)جەمشید ئیسماعیل خانی ( نایب)

کاتی بڵاوبوونەوە :

23:15 بە کاتی تاران و 22:45 بە کاتی هەولێر

 

شوبات 09, 2022 07:48 UTC