ژیان له دوای ژیان
«ژیان له دوای ژیان» بەرنامەیەکی ناوازەو جیاوازە لە بارەی مەرگ و جیھانی واوەسروشتی بۆ چرکەساتە پیرۆزەکانی بەربانگ، «ژیان له دوای ژیان» بەسەرھاتی کەسانێکە کە لە ئەزمونی مردنی نیوەچڵیان لە جەستەیان دەڕۆنە دەرەوەو دەگەنە جیھانی بەرزەخ و دیسان دەگەڕێنەوە بۆ نێو لەشیان.
لەم بەرنامەیەدا بە گەشت کردن بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران و جیھان، بەردەنگانی بەرنامە دەبنە میوانی گێڕانەوە سەیروسەمەرەکانی ئەزمونگەرانی مەرگی نیوەچڵ لە بارەی جیھانی غەیب و پێوارەوە.
ئەم بەرنامەیە لە لایەن «عەبباس مەوزوون» ئامادەو پێشکەش دەکرێت.